حوزه‌یران 27, 2017 16:36 Asia/Tehran
  • خۆشحاڵی دەبرینی ترامپ لە حوکمی دیوانی باڵا لە بارەی فەرمانی کۆچبەری

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاردانەوە بە حوکمی دیوانی باڵای ئەم وڵاتە کە بەڵگەی جێ بەجێ کەرانی بەش گەلێک لە فەرمانی ناوبراو بۆ قەدەغەی هاتووچووی دانیشتوانی چەند وڵاتی ئیسلامی بۆ ئەمریکای دەرکردبوو ، ئەوەی بە سەرکەوتنێکی گرینگ زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گیڕانەوە لە هەواڵدەری فەرانسە - دوناڵد ترامپ" ڕۆژی دوشەممە ئیدعای کرد : ئەم حوکمە دە بێتە هۆی ئەوە هەتا گەڵاڵەی قەدەغەی کاتیی هاتنی پەنابەران ودانیشتوانی شەش وڵاتی توندڕەوی ئیسلامی بۆ ئەمریکا هەتا ڕادەیەکی زۆر زۆر جێ بەجێ بکرێت.

دیوانی باڵای ئەمریکا ڕۆژی دوشەممە بە قەبوڵ کردنی دۆسیەی فەرمانی کۆچبەریی ترامپ - ئیزنی جێ بەجێ کرانی بەش گەلیک لەو هەتا کاتی پیداچوونەوەی نیهایی بەسەر ئەم دۆسیەیە لە مانگی ئوکتۆبەری دەرکرد. بەپێی ئەمە ، هاووڵاتیانی ئێران ، لیبیا، سوماڵی، سودان ، سووریا ویەمەن بۆ ماوەی نەود ڕۆژ ئیزنی هاتن بۆ ئەمریکایان نیە ، مەگەر ئەوەی کە پێوەندی دیاری کراو لەگەڵ کەسان یان ڕیکخراوەکانی ئەمریکائیان هەبێت. ترامپ لە مانگەکانی ژانێڤەر ومارسی دووهەزارو حەفدە فەرمانی دژە کۆچبەری لەمەڕ قەدەغەی هاتنی هاووڵاتیانی شەش وڵاتی ئیسلامی  ئێران، سووریا ، سودان ، سوماڵی، لیبیا ویەمەنی دەرکرد کە ئەم فەرمانانە هەتا ئێستاکە لەگەڵ نەیارەتی دادوەرە ئەمریکیەکان لە ئیالەتە جۆربەجۆرەکان، هەڵپەسێردراوە.