حوزه‌یران 27, 2017 16:58 Asia/Tehran
  • لاریجانی : جڤێنی سەرۆک پەرلەمانەکانی ئوراسیا یارمەتی ئەمنیەتی پاوەجێ دەدات

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێڕان وتی: جڤێنی سەرۆک پەرلەمانەکانی ئوراسیا دەتوانێ یارمەتی پاوەجێیی وپەرەی پێوەندی ئابووریی وڵاتانی ئامادە بدات.

عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران بەیانی سێ شەممە بۆ بەشداری کردن لە کونفرانسی نێودەوڵەتی ئوراسیا ، چووبۆ سئول.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، عەلی لاریجانی لەکاتی چوون بۆ کوریای باشووری لە ناوکۆڕی هەواڵنێران ، بەڕاگەیاندنی ئەمەکە ئێران لە شکڵ وتەشک گرتنی جڤێنی سەرۆک پەرلەمانەکانی ئورسیا دەوروڕۆڵی چالاکانەی هەبووە ڕایگەیاند : بە سەرنج دان بە دۆخێک کە لە بواری نێودەوڵەتی لەئارادیە ئەم جۆرە ڕێکخراوە واوە بەژیانە ، دەتوانێ یارمەتی مەسەلەکانی ئەمنیەتی پاوەجێ لە ناوچە وگەشە وپەرە لە پێوەندی ئابووری وڵاتان بدات.

لاریجانی بە دەربڕینی هیواداری بۆ ئامادە بوونی ئەساسنامەی جڤێنی سەرۆک پەرلەمانەکانی ئوراسیا ، وتی: سەرۆک پەرلەمانەکانی ئاسیا وبەشیک لە ئوروپا لە بارەی سەرمایە نانەوەی ئابووری، کەڵک وەرگرتن لە وزە ومەسەلەکانی ئەمنیەتی کە ناوچەی توش کردووە، مەسەلە پێویست وزەرورە کان لەم جڤێنە دەهێننە ئاراوە.

سەرۆکی مەجلیسی ئێران هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە دیدار گەلیک لەگەڵ کاربەدەستانی کۆریای باشوور وسەرۆک پەرلەمان گەلێک کە لەم جڤێنە دابەشداریان کردووە، دەکات وتی: تەوەری گرینگی ئەم دیدارانە گەشە وپەرەی پێوەندی ئێران لەگەڵ کوریای باشووری ودیکە وڵاتانی ئامادەیە .