حوزه‌یران 27, 2017 17:13 Asia/Tehran
  • نەشناڵ ئینتر سەت : بەرنامەی موشەکیی ئێران ڕۆژ بۆ ڕۆژ خەریکی پێشکەوتنە ، تاقیکاری موشەکی سجیل پێشکەوتنێکی گەورە لە بەرنامەی موشەکی ئێرانە

نشناڵ ئینتر سەت لە ڕاپۆرتێکدا وێڕای ئاماژە دان بە پەلاماری موشەکیی سوپای پاسداران بۆ سەر بنکەی فەرماندەیی وپشتیوانی ترۆریستەکانی تەکفیری لە سووریا نوسیی کە ئێڕان لە کاتی شەڕی هەشت ساڵە لەگەڵ عێراق بەرنامەی موشەکیی خۆی بەرزتر کردووەتەوە وبەرنامەی موشەکی ئەم وڵاتە ڕۆژ بۆ ڕۆژ خەریکی پێشکەوتنە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری میزان، ماڵپەڕێ هەواڵی نەشناڵ ئینتر سەت نوسیی: ئێران حەوتەی ڕابردوو بە شەش موشەکی نێوان بڕی بالستیک بنکەی داعشیەکان لە سووریای دایە بەر پەلامار کە ئەم کردەوەیە گرینگایەتی بەرنامەی موشەکی ئێرانی ئاشکرا کرد. نەشناڵ ئینتر سەت وتی: دەسپێکرانی بەرنامەی موشەکی ئێران دەگەڕێتەوە بۆ نێزیک بە چواردەیەی ڕابردوو وکاتی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران وعێڕاق ،ئێران سەنعەتی موشەکی خۆی پەرەو گەشە پێداوەو هیدی هیدی موشەکەکانی بە وردیی زۆرتر و بڕی درێژ تر دروست دەکات.

لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتە داهاتووە: پێویستی موشەکیی ئێران لە کاتی شەڕ لەگەڵ ئێراق وهەروەها دۆژمنایەتی لەگەڵ ئیسرائیل بووە هۆو بەرنامەی موشەکی ئێران پێشکەوتنی هەبێ .

ماڵپەڕی هەواڵی نەشنال ئینتر سەت لەدرێژەی ڕاپۆرتی خۆی دا وێڕای ئاماژەدان بە ڕەوتی گەشە وپەرەی موشەکیی ئێران ودروست کرانی موشەکەکانی شەهابی دوو ویەک وسێ نوسیی: تاقێکاری موشەکی سجیل پێشکەوتنێکی گەورە لەبەرنامەی موشەکی ئێران دێتە ئەژمار و بەپێچەوانەی موشەکەکان بە سوتەمەنی شلەک، موشەک گەلیک کە سوتەمەنیەکەیان رەقە

پێویستیان بە سوتەمەنی بەرلە هاوێژران نیە ودەتوانن لە حاڵەتی ئامادە بۆ هاویشتن هەمار بکرین وڕاگرتنیان هاسانترە.

نشناڵ ئینتر سەت وتی: موشەکی سجیلیش کە موشەکیکە بەسوتەمەنی   رەق   پێویستیکیان بە سوتەمەنی وەرگرتن وەکوو موشەکەکانی بە سوتەمەنی شلەک نیە و  دەکارهێنانیان هاسانترە وبە دوورلەچاوی دوژمن ئەنجام دەبێت.

لە کۆتایی ئەم ڕاپۆرتە دا هاتووە: موشەکی سجیل بۆ یەکەمین جار لەساڵی دووهەزارو هەشت تاقیی کرایەوە وتوانایی هەیە کلاڤوک بە کێشی هەزار هەتا دوو هەزار پوند هەڵگریت وجۆری پێشکەوتەکەی بەبڕی دووهەزارو چوارسەد مایل خەریکی گەشەیە .