ته‌مووز 22, 2017 20:48 Asia/Tehran
  • قاسمی : کاربەدەستانی ئەمریکا بە زمانی ڕێز وحورمەتەوە لەگەڵ نەتەوەی ئێران قسە بکەن

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە بەیان نامەی هەڕەشاوی کۆشکی سپیی لەمەڕ ئازاد کرانی زیندانیانی ئەمریکایی لەوان، ڕابرت لوینسون" ماموری پێشووی ئیف بی ئای و" سیامەک وباقر نەمازی" لە ئێران وتی: کاربەدەستانی ئەمریکا دەبێ بە زمانی ڕێز وحورمەتەوە لەگەڵ نەتەوەی ئێران قسە بکەن.

سیامەک وباقر نەمازی " شارومەندانی ئێرانی - ئەمریکایی بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی دۆژمنکاری ئەمریکا، بە دەساڵ زیندان لە ئێران مەحکوم کران. بارام قاسمی وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێڕان پاش نێوەڕووی شەممە ، بەیان نامەی هەڕەشاوی کۆشکی سپیی بە سەلمێنەری دەسوەردان لەکاروباری ناوخۆی ئێران زانی وڕایگەیاند : هەڕەشەکانی ئەمریکا سەرچاوەگرتوو لە شوناس وماهیەتی دەسوەردەرانە وخۆوخدەی زاڵیەتی خوازانەی دەوڵەتی ئەم وڵاتەیە ونەتەوەی ئینقلابیی ئێران پێشینەیەکی درێژ خایەن وئەزمونیکی دەوڵەمەندی لە قەبوڵ نەکردنی زۆربێژی وبەرەنگار بوونەوە لەگەڵ وەها ئاکارو ڕەفتاری دۆژمنکارانە هەیە . قاسمی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە بەپێی ڕاگەیاندنی کاربەدەستانی دادەڤانی ئێران، کەسانێک کە لە بەیان نامەی کۆشکی سپیی بە ناوی ئەوان ئاماژە کراوە ، بە پێی یاسای ئێران تاوان گەلیکیان لە پاڵە کە بەپێی یاسا پیداچوونەوەیان بەسەر دەکرێت  وتیشی: ئێران زۆرجار بە کاربەدەستانی ئەمریکایی ڕایگەیاندووە کەسێک بەناوی "ڕابرت لوینسون" زۆر ساڵ لەمەوپێش سەفەری کردووە بۆ ئێران کە دوای بەجێ هێشتنی خاکی ئێڕان هیچ جۆرە ئاگاداریەکی نوێ لە چارەنوسیی ناوبراو لەبەردەستی تاران نەبووە. وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران هەروەها بە ڕیکاری نادروست وبەپێچەوانەی هاوسەنگی ویاساو ڕێسای نێودەوڵەتی دەوڵەتی ئەمریکا لە هەڕەشەی وڵاتانی تر ودەسوردان لە کاروباری ناوخۆی ئەوان ئاماژەی کردووتی: دەرکرانی بەیان نامەکانی دەسوەردەرانە وهەڕەشاوی لەلایەن کاربەدەستان وڕێکخراوەکانی ئەمریکایی هیچ کارتێکەریەکی لە ئیدارەی سیستمی دادەڤانی ئێران بۆ مۆحاکمە وسزادانی ئەنجامدەران وپێشێلکەرانی یاسا وڕێسا وئەمنیەتی نیشتمانی ئێران نابێت. قاسمی هەروەها بە ئاماژەدان بە بێ بەڵینیەکان، بنپێکردنی وادەو بەڵینەکان و ڕادەربڕینەکان بە پێچەوانەی عورف وبەدەر لە یاسا وڕێسای قەبوڵ کراوی نێودەوڵەتی دەوڵەتی ئەمریکا ، وەبیری کاربەدەستانی ئەم وڵاتەی هێنایەوە : هەتا زیندانیانی ئێرانی لە ئەمریکا کە لەساڵەکانی ئەم دوائیە وبەهۆی پڕ وپۆچ وبێ پایە وبنەڕەت وبەپێچەوانەی هەرجۆرە هاوسەنگی ئەخلاقی وئینسانی لە زیندانەکانی ئەم وڵاتە لە دۆخی نالەبار وسەخڵەت دان خێرا ئازاد ولە پێ وشوێن گیران وڕاوەدونانی دادەڤانی شارومەندانی ئێرانی لەوڵاتانی تر خۆ ببوێریت.