ته‌مووز 24, 2017 10:48 Asia/Tehran
  • دان پیادانانی سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا بە لێنەهاتوویی لە هەمبەر ئێران

سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا دانی نا بە لێنەهاتوویی لە هەمبەر ئێران دا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ژنراڵ جۆزێف دانفۆرد سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە لە شاری ئاشپینی سەر بە ئیالەتی کۆلۆرادۆ دا ڕایگەیاند: بۆ بەربەرەکانێی دژی ئێران لە ناوچەکەدا بەرنامەو مسۆگەراتی پێویستمان پێ نییە.

سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا وتیشی: ڕووسیاش لە بەر بەرنامەی نۆژەن کردنەوەی سوپاکەی و هەنگاوەکانی لە گورجستان و شێوە دورگەی کریماو ئۆکرانیا هەڕەشەی ژمارە یەکی ئەمریکا دێتە ئەژمار.

بە قسەی سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا، سوپای ئەم وڵاتە توانایی پێویستی بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ شاڵاوە ناڤۆکییەکانی ڕووسیا نییە.

سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا وتیشی: گەڕانەوەی ئەندامانی داعش لە سووریاوە بۆ ئەورووپاو ئەمریکا جێگای نیگەرانییە.

وتەکانی سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا لە هەل و مەرجێکدایە کە بە پێی دان پیادانانی کاربەدەستانی ئەمریکی هەنگاوەکانی دەستوەردەرانەو سەربازیی ئەم وڵاتە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیهان لەوانە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بووەتە هۆی توندوتیژ بوونەوەی ئاڵۆزی و بشێوییەکان.