فه‌ڕانسه: بایکۆته نوێ سه‌پێندراوه‌کانی سه‌ر ئێران ، له‌دژ مافه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه
فه‌ڕانسه له‌هه‌ڵوێستێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌دا ، سه‌پێندرانی بایکۆتی نوێی ئه‌مریکا به‌سه‌ر ئێران، ڕووسیاو کۆریای باکووری له‌دژ مافه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان زانی.
به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی ته‌سنیم به‌گێڕانه‌وه له ئه‌لمه‌یادین، فه‌ڕانسه له کاردانه‌وه به بایکۆته نوێکانی ئه‌مریکا له‌دژ ئێران، ڕووسیاو کۆریای باکوور، ڕایگه‌یاند؛ ئه‌و بایکۆتانه له‌دژ مافه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا شه‌وی ڕابردوو پڕۆژه‌بڕیارێکی له‌دژ سێ وڵاتی ناوبراودا په‌سه‌ند کرد.
یه‌کێتی ئوروپاش به‌ڕه‌خنه گرتن له بایکۆته نوێکانی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندبوو که ره‌وتی یه‌که‌می ئه‌مریکا به‌و مانایه نییه که به‌رژه‌وه‌دنییه‌کانی یه‌کێتی ئوروپا له‌به‌رچاو نه‌گیردرێ.
ئاڵمانیش له هه‌ڵوێست گرتنێکی هاوشێوه‌دا نه‌یاره‌تی خۆی له‌گه‌ڵ بایکۆت و گه‌مارۆی نوێی سه‌پێندراوی ئه‌مریکا ڕاگه‌یاند.