پێداگریی سێناتۆری پێشووی ئه‌مریکی له‌سه‌ر نه‌بوونی پاسایه‌ک بۆ سه‌پاندنی بایکۆتی زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا
سێناتۆرێکی پێشووی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند؛ هیچ پاسایه‌ک نییه بۆ سه‌پاندنی بایکۆتی زیاتر به‌سه‌ر کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا.
به‌پێی ڕاپۆری که‌ناڵی پرێس تی ڤی، مایکڵ گراول سێناتۆری پێشووی ئه‌مریکا له ئه‌یاله‌تی ئالاسکا(له1969 هه‌تا1981) وتی: بایکۆته نوێکانی کۆنگرێسی ئه‌مریکا له‌دژ کۆماری ئیسلامیی ئێران، به‌شێکه له ئۆپراسیۆنی رژیمی زایۆنی که بێ ئاکام ده‌بێ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژواره.
ئه‌و سێناتۆره ی پێشووی ئه‌مریکا وتی: کۆنگرێسی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی ئه‌مریکاو رژیمی زایۆنیستی(ئیپه‌ک)-لۆبی لایه‌نگری رژیمی زایۆنی هه‌ڵده‌سوڕێ و ئه‌و گرووپه له هه‌موو کرده‌کانی دژ به‌کۆماری ئیسلامی داکۆکی ده‌کات.
مایک گراول وتی: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌دووی بیانوویه‌ک ده‌گه‌ڕێ بۆ ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی به‌رجام و ڕاگه‌یاندنی پێبه‌ندنه‌بوونی ئێران به به‌رجام به‌ڵام ناوبراو وه‌ها بیانوویه‌کی ده‌س ناکه‌وێ، چونکه کۆماری ئیسلامیی ئێران پێبه‌ندبووه به‌بڕگه‌کانی به‌رجام.
ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی یان هه‌مان به‌رجام 14ی ژوولای2015 له‌نێوان نوێنه‌رانی ئێران وگرووپی پێنج کۆیه‌ک(ئه‌مریکا، به‌ریتانیا، فه‌ڕانسه، چین، ڕووسیاو ئاڵمان) له‌ئه‌نجامی وتووێژی چڕوپڕدا ئیمزا کرا.
دۆناڵد تره‌مپ هه‌رده‌م به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی به‌رجام(به‌ریتانیا، فه‌ڕانسه، ئاڵمان، ڕووسیا، چین و یه‌کێتی ئوروپا) پێی داگرتووه، به‌رنامه‌ی تۆکمه‌ی هه‌نگاوی هاوبه‌ش(به‌رجام)، ڕێککه‌وتنێکی نه‌باشه.
حکومه‌تی ئه‌مریکا رۆژی سێ شه‌ممه 18 که‌س و ده‌زگه‌ی هاوپێوه‌ند به به‌رنامه‌ی مووشه‌کیی ئێرانی خسته‌نێو پێڕستی بایکۆته‌کان.