مسکۆ : پڕۆژەی ئێران و روسیا و تورکیا دۆخی سوریا بە سەقام دەگەیەنێ
نوێنەری سەرۆکی روسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناڤین لەدیداری باڵوێزی سوریا لە مسکۆ ، پڕۆژەی تاران - مسکۆ و ئانکارای بۆ پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لە سوریا بە سەقام بەخش و بە هۆکاری کەمبوونەوەی چالاکیی ترۆریستیی زانی .
ئێران و روسیا و تورکیا چواری ئایاری رابردوو لە چوارەمین دەوری دانوستانەکانی نێوماڵی سوریا لە ئاستانە ، تەبایی نامەی بەدی هێنانی چوار ناوچەی ئەمنیان لە سوریا ئیمزا کرد کە هەڵگری ناوچەکانی باکووری رۆژاوای پارێزگەی ئیدلیب نزیک سنووری تورکیا ، ناوەندی پارێزگەی حومسی سوریا ، رۆژهەڵاتی دمشق و ناوچەی باشووری سنووری ئەرەن لە گەڵ سوریایە .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، میخاییل بۆگدانۆڤ رۆژی شەممە لە دیداری ریاز حەداد باڵوێزی سوریا لە مسکۆ وتیشی پێکهێنانی ناوچە ئەمنەکان لە سوریا بووەتە هۆی دابەزینی ئاستی چالاکیی ترۆریستان و باشبوونی رەوشی مرۆیی لەم وڵاتەدا .
دوو لایەن هەروەها لەم دیدارەدا لە بارەی خولی شەشەمی دانیشتنی نێودەوڵەتیی سوریای ئاستانە و بەراییەکانی بەڕێوەچوونی و دوایین ڕەوشی سیاسی و سەربازیی سوریا وتوێژیان کرد .
پێنجەمین دوەری دانوستانەکانی نێوماڵی سوریا ی ئاستانە 5 ی ژوئیە دوای هاواهەنگیی شاندە بەشدارەکان لە بارەی تەوەرەکانی کاریی لە سوریا و لێکدانەوەی پێشکەوتنەکان کۆتایی هات .