ئاب 08, 2017 11:08 Asia/Tehran
  • جینۆسایدی موسڵمانانی میانمار و بێدەنگی كۆمەڵگای جیهانی

لە ساڵانی ڕابردوودا کوشتنی بەرنامەبۆکراوی دەیان هەزار موسوڵمان لە میانمار لەلایەن توندڕەوانی بودایی و بێ دەنگەی ماناداری دەوڵەتی ئەم وڵاتە لەمبارەوە، بووەتە هۆی ڕەخنە وگازندەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هەوڵێک کە سەدان هەزار موسوڵمانیشی ئاوارەی وڵاتانی دیکە کردووە.

بارودۆخی ناله‌باڕی موسوڵمانانی میانمار

بە پێی راگەیاندنی نەتەوە یەکگرتووەکان موسڵمانانی ڕووهینگیا لە ڕیزی زوڵملێکراوترین کەمینەکانی جیهاندایە. ئەم خەڵکە ٤%ی سەرجەم حەشیمەتی میانمار پێک دێنن. لە ساڵەکانی ئەم دواییە ژۆمارێکی زۆر لە موسوڵمانانی ڕوهینگیا بە هۆی پەلاماری ڕە شە بوداییە کوژران و یان ئاوارە بوونە .
ئانگ سان سوچی، وەزیری دەرەوە و ڕاوێژكاری باڵای حكوومەتی میانمار كە كەسایەتییەكی ناسراوی نێودەوڵەتی و براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێلە و هەروەها سیاسەتوانێكی خاوەن دەسەڵاتیشە لە حكوومەتی ئێستای میانمار هەروا بەردەوام بێدەنگە لە ئاست كوشتوبڕی موسڵمانانی رۆهینگیا.

ئانگ سان سوچی، وەزیری دەرەوە و ڕاوێژكاری باڵای حكوومەتی میانمار

کاربەدەستانی ڕێکخراوی نەتەوەکان له تازه‌ترین ڕاپۆرتی خۆیان ڕایانگەیاند دەوڵەتی میانمار لە ڕەوتی ئوپەراسیونی ئەم دواییەی خۆی دژی موسوڵمانای ڕۆهینگیا زیاتر لە 75 هەزار کەسی کوشتووە .
ئەو كەتن و جینایەتانەی وا بووداییە تووندئاژۆەكانی میانمار لە بەرامبەر موسڵماناندا دەیكەن كەمتر نییە لە جینایەتەكانی داعش و تاقمە تیرۆریستییەكان لە سووریا و ئێراقدا. ئەەانیش موسڵمانانی رۆهینگیا دەكوژن و ئەنجن ئەنجنیان دەكەن یاخەد بە زیندوویی دەیانخەنە نێو ئاورەوە.

هه‌ڵاتنی موسوڵمانانی میانمار بۆ به‌نگلادش

هەندێ موسوڵمان لە شاری روهینگیا لە میانمار ئەم دواییە توانیان  لەم وڵاتە هەڵێن و بچن بۆ بەنگلادش باسی ڕەوشی نالەباری ژیان و پەلاماری هێزی ئاسایشی ئەم وڵاتە بۆسەر کەمینەکانی موسوڵمانی ناوچەیان کرد.

ئەشکەنجەی منداڵێکی میانماری بە کارەبا بە تاوانی موسڵمان بوون


ئەم منداڵە لە کەمینەی موسڵمانی رۆهینگیا لە میانمارە کە تەنیا بە توانی ئەوەی کە منداڵی بنەماڵەیێکی موسڵمانە ئەشکەنجە دەکرێ....

سەرپەیڤ