ئاب 16, 2017 11:49 Asia/Tehran
  • نیکی هیلی : نابێ کۆهەنگاو (برجام) مەزن بکرێتەوە

نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان بایکۆتی نوێی واشینگتۆن بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە هاوپێوەند لەگەڵ بەرجام نەزانی و هەوڵی دا ئەم ڕێککەوتننامە نێو نەتەوەییە بە کەم بایخ لە قەڵەم بدات .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نیکی هیلی  ڕۆژی سێ شەممە هەروەها ئیدیعای کرد  کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبێ  بۆ هاویشتنی مووشەک، داکۆکی کردن لە تیرۆریزم و بنپێکردنی بریارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش ، وڵامدەر بێت .

خستنەبەر باسی دیسانەوەی ئیدیعای بێ بنەمای ئەمریکا بە دژی ئێران لە زمان  نوێنەرەکەی لە  نەتەوەیەکگرتووەکان  کاردانەوەیەک بوو بەرامبەر بە قسەکانی ڕۆژی سێ شەممەی حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی  .

حەسەن روحانی  لە مەجلیسی ئێران وێڕای پێداگری کردن  لەسەر ئەمەی کە دەسەڵاتدارانی نوێی  ئەمریکا دەبێ ئەوە بزانن  ئەزموونی شکست خواردووی  بایکۆت و هەڕەشە، دەوڵەتانی پێشووی ئەوانی هێنایە سەر مێزی وتووێژ وتی :  ئەگەر ئەمریکییەکان پێیان خۆش  بێت  کە بگەڕێننەوە بۆ ئەو ئەزموونانە، ئێران لە کەمترین کات  نەک  لە حەوتەیەک و یان مانگێک  بەڵکوو لە کات  و رۆژێک دا دەگەڕێتەوە بۆ ئاستێکی زۆر پێشکەوتووتر لە کاتی دەستپێکردنی وتووێژەکان.

کاربەدەستانی ئەمریکی بە پێچەوانەی  هەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی بەرجام  هەمووکات بە نیازی  کارشکێنی  لەبەرامبەر بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی واتە بەرجامن.

کارشکێنییەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە بەرجام لە حاڵێکدایە کە بە پێی ڕاپۆرتەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی  ڕێکخراوی نەتەوەکان و ئەنجومەنی ئاسایش، ئێران هەمووکات  هەموو بەڵێنەکانی خۆی بەرامبەر بە  بەرجام جێبەجێ کردووە.

ئەمریکییەکان ئیدیعا دەکەن تاقیکاریی مووشەکیی ئێران بە پێچەوانەی  بڕیارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایش بووە  و ئەم تاقیکاریانە داگری مووشەکگەلێکە   کە دەتوانێ کڵاڤۆکی  ناڤۆکی هەڵگرێ  بەڵام نەبیلە مسرالی وتەبێژی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا ئەم دواییە ڕایگەیاند  تاقیکاری مووشەکیی ئێران  بنپێکەری  ڕێککەوتنی ناڤۆکی واتە بەرجام نییە  .

سەرپەیڤ