یاریدەدەری ترەمپ بوو بە بەڕێوە بەری کاتیی پێوەندییەکانی کۆشکی سپی
" هۆپ هیکس" لە یاریدەرانی دێرینەی " دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا وەکوو بەڕێوە بەری کاتیی پێوەندییەکانی کۆشکی سپی دیاری کراوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز؛ " هۆپ هیکس" چوارەمین کەسێکە کە لە دەوڵەتی ترەمپ ئەرکی بەرپرسایەتی پێوەندییەکانی کۆشکی سپیی لە سەر شان دا دەبێت .
بەر لەوە ، " ئانتۆنی سکارامووچی" Anthony Scaramucci کارناسی کارو باری دراوی خەڵکی نیۆیۆرک ، بەڕێوە بەری پێوەندییەکانی کۆشکی سپی بوون کە بەهۆی هەندێک لە هەراو هوریا کان دوای خولێکی زەمانیی ١٠ رۆژە لە سەر کار لادرا . " سکارا مووچی" لە کاتی چالاکیی وەکوو بەڕێوە بەری پێوەندییەکانی کۆشکی سپی ، گۆڕانکاریی گرنگی لە داڕشتی ئەو ناوەندە بەدی هێنا کە بوو بە هۆی کشانەوەی "شان سپایسێر"Sean Spicer و " ڕینس پریباس" Reince Priebus بە ڕێز وتە بیژی پێشوو و سەرۆکی پێشووی کارمەندانی کۆشکی سپی .
بە تێپەرینی نزیک بە هەشت مانگ لە هاتنە سەرکاری دەوڵەتی نوێی لە ئەمریکا ، دانان و لەسەر کار لابردنەکان هەروا درێژەی بووە و تەنانەت ئەگەری وەلادانرانی ژمارێک لە وەزیرانی کابینەی ترەمپ هاتۆتە ئاراوە .