بەهۆی وشکەساڵی 34 جوتیار له هندستان خۆیان کوشت
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا و له ولایه‌تی ماهاراشترا-ی خۆرئاوای هندستان 34 جوتیار خۆیان کوشتووه، ئەوەش بەهۆی نەبونی بەرهەمی کشتوکاڵی لە ناوچەکەیان بەهۆی وشکەساڵی و کەڵەکەبوونی قەرزی کشتیاری لەسەریان .
به‌پێی هه‌واڵێکی سایتی روسیاتوده‌ی، به‌رپرسانی ناوخۆیی ئه‌و ولایه‌ته ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه وشکه‌ساڵی و بێ بارانی به‌رۆکی ناوچه‌که‌ی گرتووه، ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر به‌روبومی کشتوکاڵی دروستکردووه.
ئاشکراشیانکردووه که له‌ماوه‌ی نێوان 6 بۆ 13ی ئابی 2017، 34 جوتیار له‌و ولایه‌ته خۆیان کوشتووه و سه‌رجه‌میشیان له ناوچه‌ی ماراسوادا-ی سه‌ربه ولایه‌تی ماهاراشترا-ی خۆرئاوای هندستان بووه.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسانه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تائێستا 580 حاڵه‌تی خۆکوشتن له‌نێوان جوتیارانی ناوچه‌ی ماراسوادا تۆمارکراوه، جوتیارانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش داوای ئه‌وه ده‌که‌ن که قه‌رزه‌کانیان له‌سه‌ر لاببرێ و قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوش له شاری مۆمبای که به‌پایته‌ختی دارایی هندستان هه‌ژمار ده‌کرێت ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانێکی گه‌وره رێکخرا و به‌شداربوان داوایانکرد پشکیان له پۆسته حکومی و دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌کان پێ بدرێ و یاسای چینایه‌تیی پۆلێنکرا و خێڵه پۆلێنکراوه‌کان هه‌موار بکرێته‌وه و حکومه‌ت له قه‌رزی سه‌ر جوتیاران خۆش بێت.