ئاب 18, 2017 10:44 Asia/Tehran
  • شەڕ و پێکدادانی نێوان پۆلیسی ئیسپانیا و تیرۆریستان/ ٤ تیرۆریست کوژران

پۆلیسی ئیسپانیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاندل؛ ٤ تیرۆریست کە بە نیاز بوون بە ئۆتۆمبیلەکەیان خەڵکی شاری «کامبریلس» Cambrils ، هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژاوای بارسێلۆنا، هەروەک پەلامارەکەی ئێوارەی پێنجشەممەی بارسلۆنا بکەنە ژێرەوە ، بە دەستی پۆلیسی ئەم وڵاتە کوژراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ لە ئۆپەراسیۆنی پۆلیسی ئیسپانیا و شەڕ و پێکدادانی لەگەڵ تیرۆریستان، هەروەها شەش شاروومەند و پۆلیسێکیش بریندار بوون.

ئێوارەی دوێنێ هەینی ئۆتۆمبیلێکی وەن بە چوونە نێو خەڵکەوە دەیان کەسی لە ناوچەی «لاس رامبلاس» Las Ramblas، ی ناوەڕاستی شاری بارسلۆنای ئیسپانیا کردە ژێرەوە.

پۆلیسی ئیسپانیا شەوی هەینی هۆکاری ئەو پەلامارەی کە ناوی "دریس ئۆکەبیر" Driss Oukabir بوو، بە زەبری گوللە کوشت.

چەن کاژێر پاش ئەو پەلامارە کە گرووپی تیرۆرتیستیی داعش بەرپرسایەتییەکەی گرتە ئەستۆ، شۆفێری ئۆتۆمبیلێکی دیکە  دوو پۆلیسی لە بنکەی ڕاگرتن و پشکنینی شاری بارسێلۆنا کردە ژێرەوە. لەو پەلامارەدا پۆلسێک بریندار بوو.

مێدیاکانی ئیسپانیا ڕایانگەیاند کە شۆفێری ئەو ئۆتۆمبیلەیش کەوتۆتە بەر دەسڕێژی گوللەی هێزی پۆلیس و کوژراوە.

هەروەها کەسێکیش بە هۆی تەقینەوەی ماڵێک لە بارسلۆنا کوژرا. پۆلیس ئیسپانیا ڕایگەیاند ئەم تەقینەوەیە پێوەندی بە پەلامارە تیرۆریستییەکانی ڕۆژی پێنمجشەممەی ئەم شارەوە هەیە.

کاربەدەستانی ناوچەی کاتالۆنیای ئیسپانیا ڕایانگەیاند لە پەلامارە تیرۆریستییەکانی ئەم شارەدا تا ئێستا ١٣ کەس کوژراون و پتر لە ١٠٠ کەسیش بریندار بوون.

دەوڵەتی ئیسپانیا دوابەدوای پەلامارە تیرۆریستییەکانی بارسلۆنا، ٣ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لەم وڵاتە ڕاگەیاند.

گرووپی تیرۆریستیی داعش پێشتریش چەندین هەڵمەت و هێرشی لەو چەشنەی لە وڵاتانی ئەورووپایی لەوان بەریتانیا ئەنجام دابوو.

وڵاتانی ئەورووپایی کە هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ یارمەتی گەیاندن بە تیرۆریستانی نێو ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت تیرۆریستانی نێو سووریا، ئیستاکە بەرەوڕووی گەڕانەوەی ئەندامانی ئەورووپایی تیرۆریستانی داعش و هێرش و هەڵمەتی تیرۆریستیی بوونەتەوە.