ئاب 18, 2017 11:42 Asia/Tehran
  • داعش بەرپرسایەتیی پەلامارە تیرۆریستییەکەی بارسلۆنا گرتە ئەستۆ

گرووپی تیرۆریستیی داعش بەرپرسایەتیی پەلاماری مەرگهێنی ڕۆژی پێنجشەممەی ناوەڕاستی شاری بارسلۆنای ئیسپانیای گرتە ئەستۆ.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئیێران؛ ئێوارەی دوێنێ هەینی ئۆتۆمبیلێکی وەن بە چوونە نێو خەڵکەوە دەیان کەسی لە ناوچەی «لاس رامبلاس» Las Ramblas، ی ناوەڕاستی شاری بارسلۆنای ئیسپانیا کردە ژێرەوە.

کاربەدەستانی ناوچەی کاتالۆنیای ئیسپانیا ڕایانگەیاند لە پەلامارە تیرۆریستییەکانی ئەم شارەدا تا ئێستا ١٣ کەس کوژراون و پتر لە ١٠٠ کەسیش بریندار بوون.

پۆلیسی ئیسپانیا شەوی هەینی هۆکاری ئەو پەلامارەی کە ناوی "دریس ئۆکەبیر" Driss Oukabir بوو، بە زەبری گوللە کوشت.

دەوڵەتی ئیسپانیا دوابەدوای پەلامارە تیرۆریستییەکانی بارسلۆنا، ٣ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لەم وڵاتە ڕاگەیاند.

گرووپی تیرۆریستیی داعش پێشتریش چەندین هەڵمەت و هێرشی لەو چەشنەی لە وڵاتانی ئەورووپایی لەوان بەریتانیا ئەنجام دابوو.

وڵاتانی ئەورووپایی کە هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ یارمەتی گەیاندن بە تیرۆریستانی نێو ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت تیرۆریستانی نێو سووریا، ئیستاکە بەرەوڕووی گەڕانەوەی ئەندامانی ئەورووپایی تیرۆریستانی داعش و هێرش و هەڵمەتی تیرۆریستیی بوونەتەوە.