بارسێلۆنا: هه‌وڵی دووهه‌م پوچه‌ڵکرایه‌وه و چوار هێرشبه‌ر کوژران
پۆلیسی ئیسپانیا رایگه‌یاند که چوار هێرشبه‌ری کوشتووه، کاتێک هێرشبه‌ره‌کان ویستوویانه هاوشێوه‌ی دوێنێ به بارهه‌ڵگرێکه‌وه هێرش بکه‌نه سه‌ر خه‌ڵکی مه‌ده‌نی.
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌رێمی که‌ته‌لۆنیا رایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی چوار هێرشبه‌ریان له ناوچه‌ی کامبریلس باشوری شاری به‌رشلۆنه کوشتووه‌و هێرشبه‌رێکی تریان بریندارکردووه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ بارهه‌ڵگرێک له‌شاری به‌رشلۆنه خۆی کرد به ناو هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و له‌ئه‌نجامدا 13 که‌س کوژران.
به‌پێی زانیارییه‌کان بارهه‌ڵگری دووهه‌میان چه‌ند که‌سێکی بریندارکردووه، به‌ڵام پۆلیس به‌زوویی هێرشه‌که‌ی پوچه‌ڵکردۆته‌وه‌و چوار هێرشبه‌ریان کوشتووه‌و یه‌کێکی تریان بریندار کردووه.
له‌دوای ڕووداوه‌که‌ی دوێنێ 17ی ئاگوستی 1017 داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی بەرشەلۆنە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد ، هێرشبەرەکان "سەربازی دەوڵەتی ئیسلامی بوون".