ئاب 18, 2017 12:41 Asia/Tehran
  • داخوازی هاوکاریی پۆلیسی ئیسپانیا لە خەڵک سەبارەت بە پەلامارە تیرۆریستییەکەی بارسلۆن

پۆلیسی ئیسپانیا، داوای لە خەڵک کردووە کە لە کۆ کردنەوەی زانیاری سەبارەت بە پەلامارە تیرۆریستییەکەی شاری بارسلۆن و گومانلێکراوانی ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە یارمەتیی پۆلیس بدەن.

بە پێی ڕاۆرتی ڕۆژنامەی "ئێل پائیس"؛ پۆلیسی کاتالۆنیا ڕۆژی هەینی باسی گیرانی پێنج کەسی گومالێکراو بە دەستێدابوون لە پەلامارە تیرۆریستییەکەی بارسلۆنی کرد و بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە خەڵک باشتر وایە لە ماڵەکانیاندا بمێنەوە، داوای لەوان کرد کە هەرچەشنە زانیارییەکی خۆیان سەبارەت بە تیرۆریستان و کەسانی گومانلێکراو خێرا بخەنە بەردەستی هێزە ئەمنییەکانەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ دوو کەس لە گومالێکراوان بە دەستێدابوون لە پەلامارە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی پێنجشەممەی بارسلۆن گیراون، بەڵام داڕێژەری سەرەکیی ئەو پەلامارە کە بە  "دریس ئۆکبیر" و خەڵکی وڵاتی مەراکش ناسێندراوە، هەڵاتووە و پۆلیسی بارسلۆن بە بڵاو کردنەوەی وێنەکەی خەریکی پێ و شوێن گرتنیە.

شۆفێری پاسێکی وەن ڕۆژی پێنجشەممە پاسەکەی بردە نێو ڕێبوارانەوە و بە کردنە ژێرەوەی خەڵکی ناوچەی "لاس ڕامبلاس"ی ناوەڕاستی شاری بارسلۆنی ئیسپانیا، لانیکەم ١٣ کەسی کوشت و پتر لە ١٠٠ کەسیشی بریندار کرد.

دەوڵەتی ئیسپانیا بۆ هاوخەمی دەربڕین بەرامبەر بە قوربانیانی ئەم پەلامارە تیرۆریستییە سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لەم وڵاتەدا ڕاگەیاندووە.