وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا سەردانی ناوچە دەکات
جەیمز ماتیس وەزیری درەەوەی ئەمریکا کۆتایی ئەم مانگە سەردانی چەند وڵاتی ناوچە و ئەورووپا دەکات .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم بە گێڕانەوە لە رویتەرز، پنتاگۆن ڕۆژی هەینی ڕ ایگەیاند کە جەیمز ماتیس وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا کۆتایی ئەم مانگە سەردانی ئەردەن، تورکیا و ئوکراین دەکات .
ماتیس سەفەرەکەی بە ئەردەنەوە دەست پێ دەکات کەلەوێ لەگەڵ مەلیک عەبدوڵڵا شای ئەردەی دیدار دەکات.
ئەردەن یەکێک لە وڵاتانی هاوپەیمانی دژە داعش بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا لە سوریا و ئێراقە.
ئەمە یەکەمین سەفەری ماتیس وەک وەزیری بەرەڤانی ئەمریکایە .
ماتیس هەروەها سەردانی تورکیا دەکات هەتا لەگەڵ کاربەدەستانی تورکیا لەوان رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆمار دیدار بکات.
پنتاگون لە بەیاننامەیەک دا وتی : ژنەرال ماتیس پێداگری دەکات لەسەر بەڵێنی ئەمریکا بە تورکیا وەک هاوپەیمانی ناتۆ و شەریکی ستراتژیک و دوابەدوای هاوکاری لەسەر هەوڵدان بۆ پەرەپێدانی سەقامی ناوچە و ڕێگەکانی یارمەتیدان بە تورکیا بەمەبەستی بەرەنگار بوونەوەی نیگەرانییەکانی ئاسایشی ئەو وڵاتە لەوان بەرەنگار بوونەوەی پەکەکەیە.