ئاب 19, 2017 12:39 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی تووند وتیژانە لە بارسێلۆنا

ڕۆژێک دوای ڕووداوی ترۆریستی بارسێلۆنا، ئەندامانیی گرووپی دژە ئیسلامیی فالانژ کەنەیاریی بوونی موسولمانەکانن لە ئەسپانیا دان لەگەڵ سەدان کەس لە خۆپیشاندەرانیی لاگری سیاسەتەکانیی چەند فەرهەنگیی تێکهەڵچوون .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێرانەوە لە رۆژنامەی بەریتانی دەیلی میل، لە خۆپیشاندانیی ئێواڕەێ هەینی کە دوا بە دوای ڕووداوە ترۆریستییەکانیی بارسێلۆنا  بەڕێوە چوو ، ئەندامانی گرووپی ڕاست خوازیی دەمارگرژ و دژە ئیسلام لەگەڵ خۆپیشاندەرانی دژە فاشیستی نەیاری خۆیان تێکهەڵچوون .

توندی تێکهەڵچوون کە لە شۆێنی ڕووداوی ترۆریستی کە شەوی  پێنجشەممە  ڕووی داوە ، بە ڕادەیەک بوو کە پۆلیسی دژە شۆرش فەرمانبەران و ترۆمبیلەکانیی خۆی لە نێوان دوو گرووپی خۆپیشاندەر داناوە تا لە تووند وتیژیی زۆرتر پێشگیری بکەن .

  ئەندامانیی تاقمی ڕاست خوازی دەمارگرژیی فالانژ لەمەڕ نەیاریەتی لەگەڵ ئیسلام و ناڕەزایەتی دەربرین لە حاند سیاستەکانیی کۆچبەرانیی ئەسپانیا کە بە بڕوای ئەوان هۆکاریی پەلامارە ترۆریستییەکانە هاتوونەتە سەر شەقامەکان .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، شەوی پێنج شەممە ترۆمبیلێکی وەن بە پەلامارێکی خۆیناویی بۆ سەر خەڵکی ئاسایی لە ناوەندی شاری بارسێلۆنا ١٤ کەسی کووشت وپتر لە ١٠٠ کەسی دیکەی بریندار کرد . دوای ئەویش لە پەلاماریکی دیکە ، فەرمانبەرانی پۆلیس لە بنکەیەکی پشکنین دا کەوتوونەتە بەرپەلامار . هەروەها مالێک لە شاری " ئەلکارنا" تەقییەوە کە هاوپێوەند بوو لەگەڵ پەلامارە ترۆریستییەکانیی پێنجشەممە .

بەیانی هەینیش گرووپێکی دیکە لە خەڵکی  لە شاری کامبریلس لە سەد کیلومەتری باشووری بارسێلۆنا بە ترۆمبیلیک پەلاماریان کراوەتە سەر کە ٦ برینداریی  لێکەوتەوە . پۆلیسی ٥ ترۆریستی هاوپێوەند  لەگەڵ ئەو پەلامارەی بەزەبری گوللـە کووشتووە . تاقمی ترۆریستی داعش بەرپرسایەتی ئەم پەلامارانی گرتە ئەستۆوە .