باڵوێزی ڕوسیا لە ئێران : سیاسەتی مۆسکۆ و تاران لە سوریا هاوچەشنە
باڵوێزی ڕوسیا لە تاران وتی : هاوڕێ نەبوونی هەندێ لەوڵاتانی ڕۆژاوایی بە تایبەتی ئەمریکا لەگەڵ ئێران، ڕوسیا و سوریا یەکێک لە هۆکارانی سست بوونی بەرەنگار بوونەوەی تاقمە تیرۆریستییەکانە.
لوان جاگاران باڵوێزی ڕوسیا لە تاران ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ئیسنا سەبارەت بە داهاتووی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و پەرەسەندنی تاقمە تیرۆریستییەکان لەم ناوچەیە وتیشی: هاوکاری بەرگرییانەی ئێران و ڕوسیا لە سوریا بەمەبەستی بەرەنگار بوونەوەی تاقمە تیرۆریستییەکان هاواهەنگ و نیزیکە وسیاسەتی دوو وڵات لە سوریا زۆر لە یەک دەچن.
جاگاریان ئامادەبوونی ئێران و ڕوسیا لە سوریای بە یاسایی زانی و وتیشی : ئامانجی ئامادەبوونی ئێران و ڕوسیا لە سوریا بۆ پاراستنی سەقام و هێوری لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بووە.
لوان جاگاریان هەروەها وتی : ڕوسیا لە مافی نێونەتەوەیی لە سوریا بەرەڤانی دەکات و ڕێز لە هەڵبژاردنی خەڵکی سوریا دەگرێت و دەبێ ڕەوش و بارودۆخی ئازاد و دادگەرانە بۆ خەڵکی سوریا دەستەبەر بکرێت .
باڵوێزی ڕوسیا لە تاران وتیشی : وڵاتانی ئێراق و سوریا بەرەنگاری تیرۆریزم دەبنەوە و سەرکەوتنی گەلی ئێراق لەبەرامبەر تاقمی تیرۆریستی داعش سەرکەوتنی هەموو وڵاتانە .
لوان جاگاریان سەبارەت بە پێوەندی ئابووریی ئێران وڕوسیاش وتی : تاران و مۆسکۆ توانایی و ئیمکاناتی زۆریان بۆ گەشەی هاوکاریی ئابوری و بازرگانی هەیە و بە کەڵک وەرگرتن لەوانە دەتوانین شایەتی پەرەی پێوەندی ئابووری دو لایەنە بین.