ئاب 19, 2017 16:23 Asia/Tehran
  • بێرنی سێندێرز:  ترەمپ هۆکاری سەرەکی قەیران لە کۆشکی سپییە

سەناتۆری دیمۆکراتی ئەمریکی ، سەرۆکی ئەم وڵاتەی بە هۆکاری قەیران لە کوشکی سپی زانی .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  بێرنی سێندێرز  سەناتۆری دیمۆکراتی ئەمریکی دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی  لەسەرکارلابرانی ئێستیو بەنێن  کارناسی باڵای ستراتژیکی  کۆشکی سپی وتی  : گرفتی سەرەکی لەنێو کۆشکی سپی   خودی  دونالد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکایە  .

 زۆرێک لە میدیاکان و سیاسەتڤانانی ئەمریکیش باسی  ناشیاوی ترەمپ دەکەن و داوای لێپێچینەوە یان لابرانی  سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەکەن  .

ژومارێک  ڕێبەری کۆماریخواز وەک  سەناتۆر  جان مەک  کێن  وێڕای ڕەخنە گرتن لە ئاڵۆزی نێو کۆشکی سپی ئەوەیان بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بە پڕمەترسی وەسف کرد.

سەرۆکی ئەمریکا شەوی هەینی ئێستیو بەنێن  کارناسی باڵای ستراتژیکی کۆشکی سپی لەکارەکەی وەدەرنا.

هێنان و وەدەرنان لە نێو کۆشکی سپی  ئەم دواییە ئاستی ناکۆکییەکان لە نێو دەوڵەتی ترەمپی زۆرتر لە هەرکاتێکی تر ئاشکرا کردووە.