ئاب 19, 2017 16:53 Asia/Tehran
  • لەهستان

وەزیری نێوخۆی پولونیا بە درێژە دان بە هەڵوێستی دژە کۆچبەری و ترس وتۆقان لەئیسلام ، خوازیاری پیداچوونەوە لە بەرنامەی کۆچبەری یەکیەتی ئوروپا بوو.

" ماریوش بلاشاک" وەزیری نێوخۆی پولونیا ڕۆژی هەینی لە وتووێژ لەگەڵ تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئەم وڵاتە ئیدعای کرد، ئیسلام خوازان لە ئوروپا لە ترۆریسم پشتیوانی دەکەن.، ئەم کاربەدەستە پولونیاییە ڕاست خوازە بە ڕەخنە گرتن لە بەرنامەی کۆچبەری یەکیەتی ئوروپا ، خوازیاری داخرانی سنوورەکانی ئوروپا بەرەوڕووی کۆچبەران بوو.بلاشاک وتی: بەرنامەی کۆچبەری یەکیەتی ئوروپا ملوینان کەس بەسەفەر بۆ وڵاتانی ئوروپایی هان دەدات وئەمە ، موسیبەتی بەدواوەیە. دەوڵەتی پولونیا لەگەڵ هەڵوێستی کۆچبەری خوازی وترس وتوقان لە ئیسلام ی خۆی ، نەیاری قەبوول کردنی کۆچبەران لە ئوروپا وبەرەبەش کردنی یەکیەتی ئوروپا لەم بارەوە بوو. موسوڵمانان وتاقمە ئیسلامیەکان لە سەرانسەری ئوروپا زۆر جاروێڕای مەحکوم کردن ، ڕق ونەفرەتی خۆیان لە هەرجۆرە چالاکی ترۆریستی لە سەرانسەری جیهان دەربڕیوە. وڵاتانی ئوروپایی لەگەڵ قەیرانی هاتنی کوچبەرانی قوربانی شەڕ وتێکەڵچوونی سەرچاوەگرتوو لە سیاسەتە دەسوەردەرانەکانی ڕۆژئاوا لە رٶژهەڵاتی ناڤین وباکووری ئافریقا ڕووبەڕوون.