خۆپیشاندانی دژە ڕەگەز پەرەستی لە ئەیالەتی ئورگانی ئەمریکا
ئاب 19, 2017 18:13 Asia/Tehran
سەدان کەس لە ئەیالەتی ئورگان لە باکووری ڕۆژاوای ئەمریکا بەمەبەستی هاوخەمی دەربڕین و هاوپشتی دەربڕین لەگەڵ قوربانیانی ڕەگەزپەرەستی لە شارلوتزۆیل ڕێپێوانیان کرد .
هەواڵدەریی ڕادیوتەلەفزیۆن ڕایگەیاند : ئەم خۆپیشاندانە ڕۆژی شەممە لە شەقامەکانی شاری پورتلەند ی ئەیالەتی ئورگان، بۆ داکوکیکردن لە قوربانیانی ڕەگەزپەرەستی و ئیدانەکردنی کردەوەی توندوتیژانەی تاقمەکانی ڕاست خوازی توندڕەو بەڕێوە چوو .
ناڕەزایەتی و کردەوەی ڕەگەزپەرەستانە و تاقمەکانی ڕاست خواز لەشاری شارلوتزویلی ئەیالەتی ویرجینیا بووە هۆی کوژرانی سێ کەس .
بێ دەنگە کردنی دونالد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئیدانەکردنی کردەوەی ڕەگەزپەرەستانە بەرەوڕووی ڕەخنەی بەربڵاو لەم وڵاتە و وڵاتانی دیکەی جیهان بووەوە.