ئاب 19, 2017 19:00 Asia/Tehran
  • سپانیا لە بەر پەلامارەکانی ترۆریستی هاوئاهەنگ کراو

ڕۆژنامەیەکی فەرانسی نوسیی: ئسپانیا لە بەر شەپۆلی پەلامارەکانی ترۆریستی هاوئاهەنگ وڕێکخراو دایە .

ماڵپەری ڕۆژنامەی فەرانسی لیبراسیون ڕۆژی شەممە نوسیی ، فەرمانبەرانی ئەمنیەتی ناوچەی کاتالونیا لە باکووری ڕۆژ هەڵاتی سپانیا ناودار بە " موسوس دسکادرا" کاژێریک دوای پەلاماری ڕۆژی پێنج شەممە ی ترۆمبێلیکی وەن لە بارسلون، ترۆمبێلێکی وەنی  تری بەیانی ڕۆژی هەینی لە شاری " کەمبریلز " لە باشووری بارسلونیان ڕاگرت ودوای تێکەڵچوون ، پێنج ترۆریستیان کوشت کە پشتینەی خۆکوشتنیان بوو. مالپەڕی هەواڵی لیبراسیون بەگیڕانەوە لە هێزە ئەمنیەتیەکانی کاتالونیا نوسیی: ئەم دوو ڕوداوە ترۆریستیە پێکەوە هاوپێوەندن ، بەتایبەت ئەمەکە شوفیری ترۆمبێلە وەنەکە لە پەلاماری وەژێر گرتنی خەڵک بە ترۆمبێل ، لە ترۆمبیلەکە دابەزی ولەناوچەیەکی زۆر قەرەباڵغی ناوەندی بارسلون خۆی شاردەوە. لیبراسیون  هەروەها بە گیڕانەوە لە سەرۆک پۆلیسی کاتالونیا ڕاپۆرتی داکە تەقینەوەی شەوی چوارشەممە لە بینایەک لە شارستانی ئالکانار،سەر بە کاتالونیایش ئەگەریی هەیە لەگەڵ پەلاماری کارەساتباری بارسلون هاوپێوەند بۆبێت. ئەم کارەساتە کە بووە هۆی ڕۆخانی تۆکمە وتەواوی بیناکە ، کوژراویک وحەوت برینداری لێکەوتەوە وهۆکەشی تەقێنەوەی بیست کەپسولی گازی متان لە شوێنی سەقامگیر بوونی ترۆریستەکان بوو. لیبراسیون وتیشی کە ناوچەی کاتالونیا لە سپانیا وناوەندەکەی بارسلون، پردی پێوەندی تاقمی ترۆریستی داعش لەگەڵ ڕۆژئاوای ئوروپا لە ڕیگەی وڵاتی مەغریب بووە. سەرەڕای ئەمە، سەدو پەنجا هاووڵاتی سپانیایی ئەندامی تاقمە ترۆریستەکان لە عێراق وسووریان.