ئاب 21, 2017 17:41 Asia/Tehran
  • تە‌قینەوە لە پێتەختی ئاڵمانیا

بە هۆی تەقینەوەی بومبی دوکەڵ چێ کەر لە ڕێ وڕەسمی کوردەکانی دانیشتووی بەرلینی پێتەختی ئاڵمانیا ، لانی کەم نۆ کەس بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاسوشێتید پرێس ، پۆلیسی بەرلین ڕایگەیاند : لەم ڕێ وڕەسمە دا کە شەوی دووشه ممه بەڕێوەچوو نۆ کەس بە هۆی کێشەی هەناسەیی سەرچاوەگرتوو لە تەقینەوەی بومبی دوکەڵ چێ کەر دەرمان دەکرین . ڕاپۆرتەکان باس لەوەدەکات ئەم رێ وڕەسمە بە فرەتر لە چوارسەد کەس لەبارەی بڕیاری هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ بەڕێوە چوونی گشت پرسیی جیابوونەوە بوو. پۆلیسی بەرلین ڕایگەیاند ، هێشتا دیار نیە چ کەسێک لەپشتی ئەم رووداوه وه یه بەڵام دەوترێ دەووڵەتی تورکیا نەیارەتی توندی خۆی لەگه ڵ بەڕێوەچوونی ئەم ڕێ وڕەسمە ڕاگەیاندبوو. فرەتر لە چوار ملوین تورک ڕەگەز لە ئاڵمانیا دەژین. ئانکارا زۆر جار لە بارەی بەڕێوە چوونی گشت پرسیی جیا بوونەوە لە هەریمی کوردستانی عێراق ، وشداری داوە. تورکیا چەندین دەیەیە کە  کێشە ی هه یه  لەگەڵ کوردەکانی دانیشتووی ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتەیە کە لەدووی جیابوونەوە  ن .