پیونگ یانگ: هێزی ناڤۆکیی پێش پێگیرانەی کۆریای باکوور بۆ وتووێژ نابێت
نوێنەری پیونگ یانگ لە کۆبوونەوەی چەک داماڵینی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژنیڤ ڕۆزی سێ شەممە پێداگری کرد : هێزی ناڤۆکی پێش پێ گیرانەی کۆریای باکوور هیچکات بۆ وتووێژ کردن نابێت .
بەپێی ڕ اپۆرتی ئیرنا جو یونگ چویی وتی : هەوڵەکانی پیونگ یانگ بەمەبەستی بەهێزکردنی دەسەڵاتی پێشگیرانەی ناڤۆکی و بەرهەمهێنانی مووشەکەکانی کیشوەرپێو بە تەواوی ڕەوایە .
یونگ چوویی وتیشی : هەتا کاتێت کە سیاسەتی دوژمنکارانە و هەڕەشەئامێزانەی ئەمریکا بە دژی پیونگ یانگ درێژەی هەبێت کۆریای باکووریش درێژە دەدات بە بەهێزکردنی تواناییەکانی سەربازی خۆی .
نوێنەری پیونگ یان گ لە کۆبوونەوەی چەک داماڵینی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژنڤ هەروەهاسەبارەت بە مەشقی ئەمریکاو کۆریای باشوور کە لە ڕۆژی دوشەممەوە دەستی پێکراوە وتی : پروپاگەندەی سەربازی ئێستا بە ڕاستی دەبێتە هۆی ئاڵۆزتر بوونی ڕەوشەکە.
واشینگتۆن کە دەورێکی کاریگەری لە پەرەی ناکۆکییەکان لەشێوە دوورگەی کۆریا دا هەیە هەمووکات داوای وەستانی تاقیکاری سەربازی و ناڤۆکی کۆریای باکووری کردووە بەڵام پیونگ یان گ بە جاران پێداگری کردووە هەتا کاتێک کە ئەمریکا و هاوپەیمانانی هەڕەشەکانیان بە دژی کۆریای باکوور درێژە پێ بدەن ئەم وڵاتەش بەهێزکردنی توانایی سەربازی و پەلاماری دەستپێشخەرانەی درێژە پێ دەدات.