ئاب 23, 2017 17:34 Asia/Tehran
  • نیگەرانی دەربڕینی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە هێرشی هاوپەیمانیی ئەمریکا بۆسەر باکووری سووریا

ڕێکخراوی نەتەوەکان نیگەرانی دەربڕی لەمەڕ هێرشی ئاسمانیی هاوپەیمانیی ئەمریکا بۆسەر شاری ڕەققە لەباکووری سووریا.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ڕاشاتودەی؛ ستێفان دووجاریک وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: لە ماوەی بیست و چوار کاژێری ڕابردوودا ژمارێکی زۆر لە کەسانی سیڤیل لە هێرشی ئاسمانیی هاوپەیمانیی ئەمریکا بۆسەر شاری ڕەققە کوژراون و بریندار بوون و ئەو کردانە جێی نیگەرانییە.

دووجاریک وتی: رۆژی سێ شەممە پتر لە سی کەس لە هێرشی ئاسمانیی هاوپەیمانیی ئەمریکا لە گەڕەکی حاڕە السخانی لە شاری ڕەققە کوژران کە ئەو بابەتە واپێشان ئەدا کە ئەو کەسانە، خەڵکانی سیڤیلن کە باجی شەڕ وپێکدادانەکان لە زۆربەی ناوچەکانی سووریا دەدەن.

ئێستا دەیان هەزار کەس لە شاری ڕەققە لەدۆخێکی نالەبار و ئاڵۆز و لەهەوایەکی گەرمدا ژیان دەکەن و تەنانەت ئیمکانی هەڵاتنیشیان نییە.

هاوپەیمانیی بەناو دژە داعش لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی باراک ئۆباما بەئامانجی ئیدیعایی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی جێگیر لەئێراق و سووریا پێکهات.

ئەوە لەکاتێکدایە کە بەگوێرەی ڕاپۆرە فەرمییەکان، ئەمریکاو هاوبەشە رۆژاوایی وعەرەبییەکانی ئەو وڵاتە لە بەدیهێنەران و لایەنگرانی سەرەکیی دراڤی و لۆجستیکی گرووپە تیرۆریستییەکان لەوان داعش دێنە ئەژمار.

سەرپەیڤ