ئاب 23, 2017 18:40 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ڤەنزوێلا پەنا بۆ پاپای ڤاتیکان دەبات

سەرۆکی ڤەنزوێللا بەهۆی ”هەڕەشە“کانی سەرۆکی ئەمریکا، پەنا بۆ پاپای ڤاتیکان و سەرۆک کۆماری رووسیای فیدڕال دەبات.

نیکۆڵاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێللا لە وتارێکی تەلەڤزیۆنیدا، داوای لە پاپا فرانسیسی، پاپای ڤاتیکان کردووە رووبەڕووی ”هەڕەشە سەربازییەکەی“ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە دژی ڤەنزوێللا، ببێتەوە.

نیکۆڵاس مادۆدر هەروەها رایگەیاندووە، کە ”بەم نزیکانە“ سەردانی رووسیا دەکات و لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا کۆ دەبێتەوە.

سەرۆکی ڤەنزوێللا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای رووسیا هەوڵی پەرەپێدانی رێککەوتنی سەربازیی نێوان کاراکاس و مۆسکۆ دەدات.