ئاب 23, 2017 18:41 Asia/Tehran
  • وشداریی ئۆتریش لەمەڕ سیاسەتەکانی حکومەتی ئەردۆغان

وەزیری دەرەوەی ئۆتریش، جارێکی دیکە لەمەڕ شوێنهاتی نەرێنیی سیاسەتەکانی حکومەتی تورکیا وشداریی دا.

بەپێی ڕاپۆری ئاسۆشوەیتدپرێس، سباستیەن کۆرتز وەزیری دەرەوەی ئۆتریش رۆژی چوارشەممە وتی: رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، ئەو وڵاتەی خستووەتە نێو ئاراستەیەکی مەترسیدار و ناشیاو کە دوورە لە مەرج و پێش مەرجەکانی هاوپێوەند بە پەیوەست بوونی تورکیا بە یەکێتی ئوروپا.

سباستیەن کۆرتز وتی: چۆنیەتی هاریکارییەکانی ئەردۆغان لەگەڵ ڕەخنەگران لە تورکیا، قەبووڵنەکراوە.

وەزیری دەرەوەی ئۆتریش وتی: لەبارودۆخی ئێستاداو جێ بەجێ کرانی سیاسەتەکانی حکومەتی تورکیا ، پەیوەست بوونی ئەو وڵاتە بە یەکێتی ئوروپا مومکین نییە.

سباستیەن کۆرتز رۆژی یەکشەممەش وێڕای ڕەخنەگرتن لە لێدوان و دەسوەردانەکانی ئەردۆغان لەبارەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئوروپا، ئانکارای بە هەوڵدان بۆ دنەدانی شارومەندانی تورکی دانیشتووی وڵاتانی ئوروپایی تاوانبار کرد.

پاش کودەتای بێ ئاکامی ژۆئەنی٢٠١٦، و گشت پرسی چاکسازییەکانی یاسای بنەڕەتیی تورکیا کە ئەمساڵ٢٠١٧ بەڕێوە چوو، کێشەی نێوان ئانکاڕاو وڵاتانی ئوروپایی تاوی سەندووە.

وڵاتانی ئوروپایی لەوان ئاڵمان وپارتە نەیارەکانی حکومەتی تورکیا، حکومەتی ئەو وڵاتەیان تاوانبار کردووە بەوەی لە پرسی کودەتا بۆ تۆڵەکردنەوە لە نەیارە سیاسییەکانی کەڵک وەردەگرێ.