ئه‌یلوول 07, 2017 23:36 Asia/Tehran
  • ئەگەر قەڵاچۆی منداڵان لە میانمار جینۆساید نییە ئەی ناوی چییە ؟؟

چاو لەم وێنەیە بكەن و بیر لە ئاواتە نوقم كراوەكانی بكەن! بیر لەو جلانەی بكەنەوە وا پێ خۆش بوو لە بەری بكات بە نوێنەكەی و بە خەون و خەیاڵەكانی!...

لەم دونیایە كەس دەرفەتی نییە چاو لە وێنەكانی هاوپەیوەند بە ڕووداوەكانی ئەم دواییەی میانمار بكات كەس ئەم سەرە بڕاوانە و جەستە ئەنجن ئەنجن كراوانەی نەدیتووە؟هەواڵی تاقیكردنەوەی بومبی كیمیایی و ناڤۆكی لە كۆریا گرینگترە و شتێك كە لەوانەیە ڕوو بدات یان ئەو ڕووداوەی ئێستا لە میانمار خەریكە دەقەومێت؟با لەگەڵ دونیادا ڕاست بین، منداڵ لە ئاودا دەخنكێنن، سەری ئافرەت لە جەستەی دەكەنەوە یان جەستەی بێ سەر لە ئاوردا دەسووتێنن!

منداڵانی میانماری بە کامە تاوان دەکوژرن؟؟

میانمار بەڵگەی بێدەنگی و كەمتەرخەمیی کۆمەڵگای جیهانی

لە ساڵانی ڕابردوودا جینۆسایدی پلان داڕێژراوی دەیان هەزار موسوڵمان لە میانمار لەلایەن تووندئاژۆە بوداییەكان و بێ دەنگی دەوڵەتی ئەم وڵاتە لەمبارەوە، بووەتە هۆی ڕەخنە وگازندەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ.پلان و پیلانێك کە سەدان هەزار موسوڵمانیشی ئاوارەی وڵاتانی دیکە کردووە. بە پێی راگەیاندنی ڕێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان موسڵمانانی ڕووهینگیا لە ڕیزی لێقەوماوترین و ستەم لێكراوترین کەمینەکانی جیهاندان.

نەبوونی هەڵوێستی ڕوون و کاریگەری کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش لە بەرامبەر ئەم تاوانە وەبیرهێنەری هەمان بێدەنگییە لە بەرامبەر تاوانەکانی دژ بە موسڵمانانی بۆسنە. بە چاوخشاندنێك بەسەر مێژووی سەدەی هاوچەرخ بۆمان دەر دەكەوێت کە هەر کات تاوانی کۆمەڵکووژی دژ بە موسڵمانان ڕووی داوە، ڕۆڵی ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بە تایبەت نەتەوە یەکگرتووەکان بێدەنگی بووە و هیچ پاساوێکی نییە و بێ گومان دەبێتە هۆی زیاتربوونی تاوانەکانی دیکەش لە داهاتوودا.

بارودۆخی ناله‌باڕی موسوڵمانانی میانمار

یاساکانی نەتەوە یەکگرتووەکان مافی ژیانیان بۆ مرۆڤەکان پەسەند کردووە، موسڵمانان چەندین سەدەیە کە لە میانماردا دەژین، چۆن دەبێت زێد و ماڵ و حاڵی خۆیان بە جێ بێڵن، ئەوەی کە لە میانمار ڕوو دەدات پاکتاوکردنی نەتەوەیی و کوشتنی بە کۆمەڵی موسڵمانانە. یاساکانی ڕووهینگا موسڵمانانی میانمار بە فەرمی ناناسێت و هەر ئەمەش دەستی بوداییەکانی بۆ کوشتن و لەناوبردنی ئەوان کراوەتر کردووەتەوە. ئەوەی کە دەکەوێتە سەر شانی ناوەندە نێودەوڵەتییەکان ئەوەیە کە مافی هاووڵاتیبوون و ژیانی موسڵمانان لە لایەن حکومەتی میانمارەوە بە فەرمی بناسێندرێت،  هەروەها دەبێت نەتەوە یەکگرتووەکان، وڵاتانی کاریگەری جیهان، ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی و کۆمکاری عەرەبی گوشارەکان لە سەر حکومەتی ئەم وڵاتە چڕتر بکەنەوە تا یاسایەک بۆ پاراستن و دەستەبەرکردنی ماف و ژیانی کەمینەکان لە میانمار پەسەند و جێبەجێ بکات.

ئیسرائیل پاڵپشتی میانمار دەکات بۆ کوشتنی موسڵمانان

حیزبووڵای لۆبنان لە بڵاونامەیێكدا وێڕای ڕەخنە لە ئاست بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لە بەرامبەر کوشتنی موسڵمانانی میانمار، ڕایگەیاند کە ئیسرائیل لە بەرامبەر کوشتنی موسڵمانان پاڵپشتی حکومەتی میانمار دەکات.حیزبووڵا لە کۆتایی بڵاونامەكەیدا داوای لە موسڵمانانی جیهان کردووە هەڵوێستێکی یەکگرتوویان لە بەرامبەر ئەم تاوانانەدا هەبێت..

ئەو زارۆكانەی دەستیان بەستراوە و لە ئاودا خنكاون

زەریف: کۆمەڵگای جیهانی کۆتایی بێنێ بە کۆمەڵکوژیی موسڵمانانی رۆهینگیا

محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد، کۆتایی بێنێ بە کۆمەڵکوژیی موسڵمانانی رۆهینگیایی لە میانمار. زەریف وتی : هیچ پاساوێك نییە بۆ ئەوەی کۆمەڵگای جیهانی ڕێگەبدات کۆمەڵکوژیی موسڵمانانی رۆهینگیایی بەردەوام بکرێ. دەبێ بەرلەوەی زۆر درەنگ ببێ، کۆمەڵگای جیهانی بۆ داکۆکی لە موسڵمانانی رۆهینگیایی لەمیانمار هەنگاوێكی كاریگەر هەڵێنێ.

سووتاندنی بە زیندوویی موسڵمانان لە میانمار لە لایان بووداییەكانەوە

ڕاگەینەرە ڕۆژئاواییەكان باسی ئەم هەواڵانە ناكەن بەڵام ئەگەر هاووڵاتییەكی ئەمریكی یاخود ئەورووپی لە جیاتی ئەم كەسە بووبایە ئەوكات گوێی دونیایان كەڕ دەكرد.

 

 

 

 

سەرپەیڤ