ئه‌یلوول 11, 2017 22:09 Asia/Tehran
  • ئەمریکا دوای یانزەی سیپتەمبەر

فڕۆکە ڕفێنەکان سێ فڕۆکەی مۆسافیر هەڵگریان کەوتبوو دەست، پەلاماریان کردە سەر باڵەخانەکانی ناوەندی جیهانی بازرگانی ڤیهانی لە نیۆیۆرک و باڵەخانەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە واشنگتۆن دا بوون بە هۆی قووربانی بوونیی نزیک سێ هەزار کەس .

 ١٦ ساڵ لەو ڕووداوە تێپەڕێوە ، ئەو ڕووداوە گەورەترین شۆکی ئاسایشی لە ئەمریکا دا بوو. ویان دەزانیی ئەو شۆکە دەبیتە هۆی ئەوەی کێشەی ترۆریسم بۆ هەمیشە چارەسەر بکرێت . بەڵام بەڕوانین بەسەر  چلۆنایەتی گۆڕانکارییەکانی سیاسی- ئاسایشییەکانی ١٦ ساڵی ڕابردوو ، ئەوە دەردەکەوێت کە حکوومەتی ئەمریکا بۆ هینانە دی ئامانجە سەرەکییەکانی خۆی لە بەرەو ڕوو بوونەوە لەگەڵ ترۆریسمی جیهانی بێ ئاکام بووە .

پەلاماری بێ ئاکامی ئەمریکا لە ئەفغانیستان

لەو ١٦ساڵەدا، چەند وڵات لەلایەن ئەمریکیەکانەوە داگیرکران یان کەوتنە بەرپەلاماری فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا. دەگوترێ، شەڕ لە ئەفغانستان و ئێراق پتر لە شەش تریلیۆن دۆلار تێچووی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی بۆ باجدەرانی ئەمریکی بەدواوە بووە.

ئازاری خەڵکی عێراق لە لایەن سوپای ئەمریکا

لەو شەڕانەدا زیاتر لە یەک ملوێن مرۆڤ لە ئێراق، ئەفغانستان، سووریا، لیبیاو یەمەن بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم گیانیان لەدەست داوە. ژماری کوژراو و برینداری سوپای ئەمریکا لە شەڕی ئێراقیش لە٤٥٠٠کەس تێپەڕی و ریکۆردی کوژراو و بریندارانی شەڕەکانی ئەمریکا پاش شەڕی ڤێتنامی شکاند. هاوکات، حکومەتی ئەمریکا بۆ بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزم هەموو سنوورەکانی پاراستنی مافی شارومەندیی بەزاندو گەورەترین هەڵمەتی سیخوڕیی و شۆڤاریی لە مێژووی مرۆڤایەتی ئەنجام دا.

کوژرانی خەڵکی سیڤیل لە پەلاماری فرۆکە جەنگیەکانی ئەمریکا بۆ سەر باکووری سوریا

بەم حاڵەوە، بەپێی ئامارە فەرمییەکان، ژماری قوربانیانی کردەوە تیرۆریستییەکان لە ساڵانی دوای یانزە سیپتەمبەر یەکجار زیاتر بووە لەچاو ساڵانی پێش ئەو ڕووداوە. ئەوە لەکاتێکدایە کە بەگرتنەبەری سیاسەتی دووفاقیی لەهەمبەر گرووپە ڕەشەکوژەکانی وەک ئەلقاعیدەو داعش لەلایەن ژمارێک دەسەڵاتی جیهانیەوە، ئەو چاوەڕوانییەش دەکرێ کە لەساڵانی دوای ڕووداوی یانزەی سیپتەمبەر، تیرۆریزم بەرفراوانتر بێت و جیهان ببێتە شوێنێکی مەترسیدارتر.
 

 

سەرپەیڤ