ئه‌یلوول 16, 2017 14:14 Asia/Tehran
  • نیکی هێیلی: واشنگتۆن بۆ سووریای پاش داعش، پرۆگرامی هەیە

نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لەلێدوانێکی دەستتێوەردەرانەدا وتی: واشنگتۆن پلانی هەیە بۆ سووریای پاش داعش و لەگەڵ مانەوەی سەرۆک کۆماری ئێستای ئەو وڵاتەدا نییە.

 بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی کەناڵی سی بی ئێس، نیکی هێیلی نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕۆژی هەینی لە کۆشکی سپی ئیدیعای کرد؛ سەقامی سووریا بەمانەوەی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری ئێستای ئەو وڵاتە مومکین نییەو واشنگتۆن بۆ سووریای پاش داعش پلان وبەرنامەی هەیە.

هێیلی وتی: ئێرانیش لە سووریا ، دەسەڵاتی بەدەستەوە نابێ و لەداهاتووی ئەو وڵاتەدا دەوری نابێت.

کارناسان، ئەو چەشنە لێدوانانەی بەرپرسانی ئەمریکی دەگەڕێننەوە بۆ ناکارابوونیان لەهەمبەر سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی سوپای سوریا لەبەرەوڕووبوونەوەی داعش کە بەهۆی هەوڵ و کۆششی سەرکردایەتی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریاو بەهاوکاریی هاوپەیمانانی ئەو وڵاتە بەدەست هاتووە.

ئەمریکاو هاوپەیمانانی ئەو وڵاتە، تاوانبارن بە داکۆکی هەواڵگریی ودراڤی لە پێکهاتن و درێژەی چالاکیەکانی داعش.

سەرپەیڤ