ئه‌یلوول 16, 2017 17:15 Asia/Tehran
  • پیداگری تاقمە ئیسلامیەکانی بنگلادش لە سەر شەڕلەدژی دەوڵەتی میانمار

هەزاران کەس لە پشتیوانانی تاقمە ئیسلامیەکان لە بەنگلادش لە پشتیوانی لە موسوڵمانانی ڕوهینگیا خۆپێشاندانیان کردو خوازیاری شەڕ لەدژی دەوڵەتی میانمار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ، سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی لە پۆلیسی بەنگلادش ڕایگەیاند ، خۆپێشاندەران ناڕەزایەتیان دەربڕی بە سەرکوت کردنی دانیشتوانی ئیالەتی ڕاخین لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی میانمار وهەوڵەکانی نێودەوڵەتی لە پشتیوانی دەربڕین لە موسوڵمانانی ڕوهینگیایان بە ئەندازە نەزانی وئەوەیان مەحکوم کرد. ئەم سەرچاوەیە وتی: نێزیک بە پازدە هەزارکەس لە پەیرەوانی پێنج تاقمی ئیسلامی لە بەنگلادش لەوان تاقمی توندڕەوی ناسراوبە " حافیزانی ئیسلام" لە خۆپێشاندان لە بەردەم گەورەترین مزگەوتی وڵات لە داکا بەشداریان کرد. " نور حسێن قاسمی" سەرۆکی بەشی داکا لە تاقمی " حافیزانی ئیسلام" وتی: دەوڵەتی میانمار دەستی داوە بە قەڵاچوی بە کۆمەڵ وماڵی دانیشتوانی ئیالەتی ڕاخینی سوتاندووە. بەپێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی نەتەوەکان، لە بیست وپێنجی ئۆت هەتا ئێستاکە کە توندوتێژیەکانی سوپای میانمار وبودواییەکانی توندڕەو لەدژی موسوڵمانانی ڕوهینگیا تەشەنای سەندووە ، نێزیک بە چوارسەد هەزار کەس لە موسوڵمانانی ڕوهینگیا لەترسی گیانی خۆیان هەڵاتوون بۆ بەنگلادش. فرەتر لە شەش هەزار کەس لە موسوڵمانانی ڕوهینگیا کوژران وهەشت هەزار کەسی تریش بریندار بوونە.

سەرپەیڤ