سەرۆک وەزیرانی میانمار دوای بێدەنگە کردنێکی درێژخایەن توندوتیژییەکانی راخینی ئیدانە کرد
سەرۆک وەزیرانی میانمار کە وڵاتەکەی ئەم دواییانە بەکوشت و بڕی بەربڵاوی موسوڵمانانی روهینگیا لەم وڵاتە و رووخاندنی ماڵی ئەوان بووەتە هۆی ناڕەزایەتی جیهان ، بێ دەنگە کردنی کارەساتباری خۆی بەرامبەر تاوانکاری بە دژی موسوڵمانانی روهینگیا شکاند و وتی : توندوتیژییەکان لە راخین ئیدانە دەکەم .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، ئان سانگ سوچی سەرۆک وەزیرانی میانمار ئەمڕۆ دوای بێ دەنگە کردنێکی درێژخایەن لە وتاردانێک دا توندوتیژییەکان و کردەوەی بنپێکەرانەی مافی مرۆڤ لە راخینی ئیدانە کرد و وتی : هۆکارانی توندوتیژییەکان بە پێی یاسا سزا دەدرێن .
ئانگ سان سوچی، سەرۆک وەزیرانی میانمار کە بەرلەمە خەڵاتی ئاشتی نۆبێلی وەرگرتبوو و سەردەمێک خۆی بە لایەنگری دیمۆکراسی لە میانمار ناساند بوو لە یەکەمین وتاردانی دا لە کاتی پەلامارەکان لە راخین و کۆچی بەکۆمەڵی موسوڵمانانی روهینگیایی بۆ دەرەوەی وڵات، وتی : میانمار لە لێکدانەوەی راست و دروستی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی راخین ناترسێ و بەدوای ڕێگەچارەیەکی شیاوە بۆ ئەم تێکهەڵچوونانە.
سەرۆک وەزیرانی میانمار ئیدیعای کرد گوندە موسوڵمان نشینەکانی راخین نەکەوتوونەتە ژێر کارتێکەری توندوتیژییەکان لە میانمار . داوا لە دیپلۆماتەکان دەکەم بێن و بۆ خۆیان بیبینن.
ئەم قسانەی سەرۆک وەزیرانی میانمار لە حاڵێکدایە کە لە ماوەی چەند حەوتەی ڕابردوو سەدان هەزار موسوڵمانی روهینگیایی لەبەر زوڵم و توندوتیژی هێزی ئاسایشی سوپا و بودائییەکانی میانمار لە ناوچە موسوڵمان نشینەکانی میانمار لەم وڵاتە هەڵاتوون و زۆرێک لەوان لە ڕێگای هەڵاتن لە وڵاتەکەیان لە ناوچەکانی سنووری لە ڕێگەکانی ئاوی و دارستان دا گیانیان لە دەست داوە و یان بێ سەروشوێن بوونە.
بۆ سەلماندنی ڕەوشی نالەبار و پڕمەترسی خەڵکی موسوڵمانی میانمار ، هەر ئەوەی کە وێنەی خەڵکی ئەم وڵاتە ببینین بەسە کە لە ئوردوگاکانی کاتی لە بەنگلادش دەژین و بزانن موسوڵمانانی میانمار لە بەنگلادش دوای بارینی باران لە یەکێک لە ئوردوگاکان لە چ بارودۆخێک دان .