ئه‌یلوول 20, 2017 13:19 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی نۆیەمین دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ناڤۆکی کۆهەنگاو (برجام) لە نیۆیۆرک

نۆهەمین دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) بەئامادەبوونی یاریدەران و بەڕێوەبەرانی سیاسی ئێران و وڵاتانی پێنج کۆیەک لە پەراوێزی حەفتاو دووهەمین دانیشتنی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نیۆیۆرک بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، نۆیەمین دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام بەسەرۆکایەتی عەبباس عێراقچی و مەجید تەخت ڕەوانچی یاریدەرانی وەزیری دەرەوەی ئێران وئێلگا ئیشمیت یاریدەری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپاو بەئامادەبوونی یاریدەران و بەرپرسانی سیاسی شەش وڵاتی(ئەمریکا، ڕووسیا، فەڕانسە، ئینگلیز، چین و ئاڵمان) رۆژی سێ شەممە لە نیۆیۆرکی بنکەی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەڕێوە چوو.

هەشتەمین دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام ٢١ی ژوولای٢٠١٧ بەئامادەبوونی یاریدەران و بەڕێوەبەرانی سیاسیی ئێران و وڵاتانی پێنج کۆیەک لە ڤیەن بەڕێوەچووبوو.

سەیید عەبباس عێراقچی یاریدەری وەزیری دەرەوەو سەرۆکی ئێرانیی ئەرکانی پێوشوێن گرتنی جێ بەجێ کرانی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام)، لە کۆتایی ئەو دانیشتنەدا ڕایگەیاند: ئەندامانی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام  جەختیان کردووە لەسەر جێ بەجێ کرانی بەتەواوەتی و نیازپاکانەی بەرجام و خۆبواردن لە هەرچەشنە کردەیەک کە جێ بەجێ کرانی سەرکەوتووانەی بەرجام دەخەوشێنێ .

دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام هەرسێ مانگ جارێک بۆ تاووتوێی ڕەوتی جێ بەجێ کرانی بەرجام و ڕاگەیشتن بە سکاڵای لایەنەکان لە ڤیەننا پێک دەهێنرێ.

ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و گرووپی پێنج کۆیەک(ڕووسیا، چین، ئینگلیز، فەڕانسە، ئەمریکاو ئاڵمان) لە ژانڤییەی٢٠١٦وە جێ بەجێ کراوەو حکومەتی ئەمریکا وەک یەک لە ئەندامانی ئەو گرووپە، هەردەم تەگەرەی خستووەتە بەردەم ڕەوتی جێ ەبجێ کرانی بەرجام.