ئه‌یلوول 20, 2017 13:43 Asia/Tehran
  • بوومەلەرزەی مەکیسیک گیانلە دەست دانی  بیست و دوو منداڵی قوتابخانە ی بە دواوە بوو

بەهۆی ڕوودانی بوومەلەرزەی٧.١ڕیشتەریی لە مەکسیک، بیست و دوو منداڵی قوتابخانەیەک گیانیان لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆری ئاسۆشوەیتدپرێس لە مەکسیکۆسیتی، دوو کەس لە قوربانیانی ئەو قوتابخانە، کەسانی بەتەمەنن و ٣٨ کەسیشیان لەوان سی منداڵیش بێ سەروشوێن بوونە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ئێنریکە پێنیا نیتۆ سەرۆک کۆماری مەکسیک دوێشەو(سێ شەممە) سەردانی قوتابخانەیەکی کرد کە بەهۆی بوومەلەرزەکە، وێران ببوو.

بەهۆی بوومەلەرزەی ٧.١ ڕیشتەریی دوێنێی مەکسیک، زیاتر لە١٥٠کەس لە خەڵکی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەست داو بەسەدان کەسیش بەرکەوتن و زامدار بوون و ژمارێکی زۆریش بێ سەروشوێنن.

هاوکات لەگەڵ درێژەی یارمەتی گەیاندن و فریاگوزارییەکان ، ژماری قوربانیان و کوژراوانی ئەو بوومەلەرزە، زیاد دەکا.