ئامانۆ: هاوکاریی ناڤۆکی ئێران و کۆریای باکوور " دە نگۆیە"
بەڕێوە بەری ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ناڤۆکی وتی، باسی هاوکاریی ناڤۆکی ئێران و کۆریای باکوور شتێک زیاتر لە دەنگۆیەک نییە .
بە پێی نووسراوەی ڕۆژنامەی ئەمریکایی " وال ستریت ژۆرناڵ" ، " یوکیا ئامانۆ " بەڕێوە بەری گشتی ئاژانسی نیو دەوڵەتی وزەی ناڤۆکی بەئاماژە دان بە دە نگۆ بڵاوکردنەوەی ژمارێک لە کاربەدەستانی ئەمریکایی لە بارەی هاوکاریی ناڤۆکی ئێران و کۆریای باکوور جەختیکرد ، هاوکاریی ناڤۆکی تاران و پیونگ یانگ، بێ بناغەیە و ئاژانس کاردانەوەی نابێ بەرامبەر بە دە نگۆ کان دا .
ڕاپۆرتی کۆنگرەی ئەمریکا یش کە فیڤرییەی ٢٠١٦ بڵاوکراوە ، جەختدەکات هیچ هۆیەک لەمەڕ بازەرگانیی و یان هاوکاریی هاوپیوەندی بە کارو باریی ناڤۆکیی لە نێوان تاران و پیونگ یانگ لە ئارا دا نییە .
چەند کەسێکی سەر بە ناوەندێک بە ناوی " بنکەی بەرەڤانیی لە دیمۆکراسییەکان" و کەسانێکی وەکوو " جان بۆڵتۆن" ، باڵوێزی پێشووی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان ، هەوڵیان داوە لەبارەی هاوکارییەکانیی ناڤۆکی ئێران لەگەڵ کۆریای باکوور دە نگۆ ساز بکەن .
ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ٣١ ئاگۆست، بە بڵاو کردنیی ڕاپۆرتی وەرزانەی نوێی خۆی جاریکی تر جەختیکردەوە ئێران پیبەندی ئەرکەکانی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دا بووە . سەرەڕای بڕیارنامەکانیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی پێبەند بوونی هەموو لایەنەکان بە بەرجام، ئەمریکا لەمەڕ جێبەجێکردنیی ئەرکەکانیی کەندوکۆسپی بەدی هێناوە .
ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران وپێنج کۆیەک ناسراو بە بەرنامەی تۆکمەی هەوڵی هاوبەش (بەرجام) ١٤ ژوئیەی ٢٠١٥ لە ڤەینی ئۆتریش دوای دانووستانێکی دوور ودرێژ و ئەستەم دەستکەوتووە .