تیلەرسون: بژاردەی سەربازی بەدژی کۆریای باکوور لەسەر مێز دایە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جارێکی تر لەسەر هەبوونی بژاردەی سەربازیی واشینگتۆن بە دژی کۆریای باکوور، پێداگری کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی فاکس نیووز، رێکس تیلەرسون وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی وتی : واشینگتۆن لە بەرەوڕووبوونەووە لەگەڵ پیونگ یانگ کەڵک وەرگرتن لە دیپلۆماسیش لەبەرچاو دەگرێت.
تیلەرسون لەبەشێکی دیکەی قسەکانی دا سەبارەت بە ڕوسیاش وتی : سەرباری ناکۆکی جیددی لە پێوەندی نێوان ئەمریکاو روسیا ، واشینگتۆن هاوکارییەکانی خۆی لەگەڵ مۆسکۆ لە هەموو پرسەکانی نێودەوڵەتی درێژە پێ دەدات.
دونالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاش لە پەیامێکی تویتەری دا ، کیم جونگ ئون ڕێبەری کۆریای باکووری بە پیاوێکی سەرشێت وەسف کرد و هەڕەشەی ئەزموونێکی دژوار و سەختی لە پیونگ یانگ کرد .
ترەمپ لە پەیامی تویتەری خۆی دا نووسی : کۆریای باکوور بەچەشنێک تاقی دەکرێتەوە کە تائێستا بێ وێنە بووە .
ترەمپ هەروەها ڕۆژی ڕابردوو باسی سەپێندرانی بایکۆتی زۆرتر بە دژی پیونگ یانگی کرد .
ناکۆکی نێوان ئەمریکا و کۆریای باکوور ئەم دواییە بە پێی هەڵوێستی شەڕخوازانەی دونالد ترەمپ زۆرتر لە ڕابردوو پەرەی سەندووە.
پیونگ یانگ هەڕەشەی کردووە بۆمبێکی هیدرۆژنی لەسەر ئوقیانوسی ئارام تاقی دەکاتەوە.