ته‌رمی محه‌ممه‌د مه‌هدی عاکف، له‌ژێر ڕێوشوێنی توندی ئاسایشی به‌نهێنی نێژرا
به‌رپرسانی میسری بڕیاریان دا، ته‌رمی ڕێبه‌ری پێشووی ئیخوانولموسلمین به‌نهێنی و بێ به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی به‌ڕێکران، بنێژن هه‌تا پێش بگرن به هاوبه‌شیی خه‌ڵک له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا.
به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی ئیسنا، به‌گێڕانه‌وه له ڕۆژنامه‌ی سه‌ربه‌خۆی "رای الیوم"؛ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر ده‌ڵێن؛ محه‌ممه‌د مه‌هدی عاکف ڕێبه‌ری پێشووی ئیخوانولموسلمینی میسر له‌کاتی تێپه‌ڕاندنی خولی به‌ندکرانه‌که‌ی و له نه‌خۆشخانه‌ی قه‌سروله‌عه‌ینی ، کۆچی دوایی کرد. ناوبراو له نزیک به ساڵێک له‌وه‌پێش له‌به‌ر تووشبوون به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه له‌و نه‌خۆشخانه، له‌ژێر چاودێری ته‌ندروستی و هه‌روه‌ها چاودێری توندی ئاسایشیدا بوو.
محه‌ممه‌د مه‌هدی عاکف بێ ئاماده‌بوونی خه‌ڵک و له‌سای ڕێوشوێنی توندی ئاسایشیی پۆلیسی میسر له گۆڕستانی "الوفاء و الأمل" له شاری نه‌سر ئه‌سپه‌رده کرا.
محه‌ممه‌د مه‌هدی عاکف له‌ساڵی2004وه هه‌تا2010 ڕێبه‌ری ئیخوانولموسلمین بوو و یه‌که‌م ڕێبه‌ری ئه‌و گرووپه واوه نیشتمانییه بوو که له‌و پۆسته وازی هێنا. ناوبراو پاش ڕووخانی حکومه‌تی ئیخوانولموسلمین له2013دا وه‌ک زۆربه‌ی ڕێبه‌رانی دیکه‌ی ئیخوان، ڕه‌وانه‌ی زیندان کرا.
به‌رپرسانی میسری ، ڕێوشوێنی توندی ئاسایشیان له‌کاتی نێژرانی ناوبراو گرته‌به‌ر و بڕیاریان دا، ڕێوڕه‌سمی ئه‌سپه‌رده‌کرانی به‌نهێنی به‌ڕێوه بچێ هه‌تا پێش بگرن به هاوبه‌شیی به‌رفراوانی خه‌ڵک له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا.