ئه‌یلوول 23, 2017 19:07 Asia/Tehran
  • خۆ لەکارکێشانێکی تر لە کۆشکی سپیی

بەڕێوەبەری کاردانەوەی خێرای کۆشکی سپیی خۆ لەکارکێشایەوە.

بە پیی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم " ئەندی همینگ" بەڕێوەبەری کاردانەوەخێرای کۆشکی سپیی لە پلەکەی کشایەوە. گۆڤاری پلیتیکو بە گیڕانەوە لە سەرچاوە جۆربەجۆرەکان ڕاپۆرتی دا همینگ ڕۆژی دوشەممە  خۆی لە کار کێشاوە تە وە. همینگ پێشتر وەکوو ڕاوێژکاری بالای توێژینەوە لەلیژنەی نیشتمانی کۆمارێخوازان کاری دەکرد. ناوبراو هەروەها وەکوو بەڕێوەبەری توێژینەوەیی ئەرکانی پڕۆپاگەندەی دوناڵد ترامپ یش چالاکی کردبوو. سەرچاوەیەکی ئاگا لەم کردەوەیە وتی: خۆ لەکار کێشانی همینگ بە پێی ڕیککەوتنی دوو لایەنە بووە.