ئه‌یلوول 24, 2017 10:01 Asia/Tehran
  • چەواشەکارییەکانی عادڵ جوبەیر دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆگەی گشتی

وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سەعودی لە وتاردانێکی گاڵتەجاڕانەدا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ڕیاز لە دانوستانی سیاسی لە یەمەن دا پشتگیری دەکات، بانگەشەی کرد: ئێران بە پاڵپشتی کردنی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بووەتە هۆی تێکچوونی سەقامی ناوچەکە.

ئەم قسانەی وەزیری دەرەوەی ڕژێمی سەعودی لە هەل و مەرجێکدایە کە یەمەن لە ماوەی پتر لە دوو ساڵی ڕابردوو کەوتووەتە بەر شاڵاوی دڕندانەی عەرەبستان بە پشتیوانیی هەمەلایەنەی ئەمریکاو ئیسرائیل.

لەم شاڵاوانەدا زیاتر لە 13 هەزار سڤیلی یەمەنی کە زۆربەیان ئافرەت و منداڵن کوژراون و ملوێنان کەسیش هەڵوەداو ئاوارە بوونە.

عادڵ جوبەیر وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سەعودی ڕۆژی شەممە لە کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان هاوتەریب لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەمریکاو سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی هەروەها کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کە لەو جەمسەرە سەرەکیانەی خەباتی دژی تیرۆریستانە لە ناوچەکەدا بە خۆی وتەنی پشتیوانی کردن لە تیرۆریزم تۆمەتبار کردووە.

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی و دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکاش ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان بە پاڵپشتی کردن لە تیرۆریزم تۆمەتبار کرد.

ئەو تیرۆریستانەی کەلە لایەن ئەمریکاو عەرەبستانی سەعودی و ئیسرائیلەوە لە عێراق و سووریا پشتیوانییان لێ دەکرێت لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە زەبری قورسیان لە لایەن هێزەکانی خۆڕاگرییەوە لێ کەوتووەو خەریکن تەفروتونا دەکرێن.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوەو قەیرانی عێراقیش لە ساڵی دووهەزاروچواردەو لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی  گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە.

 

سەرپەیڤ