ئه‌یلوول 24, 2017 13:05 Asia/Tehran
  • ترەمپ: شتێک بە ناوی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەشمان نییە، ئێران یارمەتیی کۆریای باکوور دەدات

سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی شەممە لە کاردانەوە بە تاقی کرانەوەی مووشەکی بالستیکی "خوڕەمشەهر" لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە تویتەردا نووسی: ئێران ئەمدواییە مووشەکی بالستیکی تاقی کردۆتەوە کە توانای ئەوەی هەیە ئیسراییل بپێکێ.

"دۆناڵد ترەمپ" هەروەها بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە شتێک بە ناوی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش لە ئاردا نییە، بانگەشەی کرد کە  ئێران لە بواری مووشەکی بالستیکدا یارمەتیی کۆریای باکوور دەدات.

فەرەنسایش شەوی یەکشەممە هاوئاراستەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی ، نیگەرانی دەربڕی بەرامبەر بە پەردەلادران و تاقی کرانەوەی ئاشتیانەی مووشەکی بالستیکی "خوڕەمشەهر" لە لایەن ئێرانەوە و داوای لە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە ئەم مەسەلەیە بخاتە بەر باس و لێکدانەوە.

دەوڵەتی فەرانسا لە بەیاننامەیەکدا بانگەشە کرد ؛ ئەم تاقی کردنەوەیە لەگەڵ بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان نایەتەوە.

پێشتریش ڕژێمی زایۆنی نیگەرانی دەربڕیبوو بەرامبەر بە تاقی کرانەوەی مووشەک لە ئێراندا.

مووشەکی بالستیکی "خوڕەمشەهر" سەر لەبەیانی ڕۆژی هەینی لە ڕێ و ڕەسمی ڕژەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بە شێوەی فەرمی پەردەی لە سەر لادرا. مووشەکی بالستیکی ئێرانیی "خوڕەمشەهر" بە توانای پیوانی دوو هەزار کیلۆمەتر بە سەرکەوتوویی تاقی کراوەتەوە.