ئه‌یلوول 25, 2017 10:19 Asia/Tehran
  • ڕاگەیاندنی دوائەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئاڵمان

ئەنجامە فەرمییەکانی جیاکردنەوەی دەنگی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئاڵمان، سەرکەوتنی پارتی ئانگێلا مێرکل پشت ڕاست دەکاتەوە.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی ئەی بی سی نیوز، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی دوێنێ٢٤ی سیپتەمبەری ئاڵمان، هاوپەیمانیی پارتەکانی دیموکرات مەسیحی بەسەرۆکایەتی ئانگێلا مێرکل" CDU" و پارتی سۆشیال مەسیحی"CSU" لەو هەڵبژاردنانەدا، سەتی٣٣ی دەنگەکانیان بەدەست هێنا.

پارتی سۆشیال دیموکرات"SPD" بەسەرۆکایەتی مارتین شولتز بە بەدەست هێنانی٢٠.٥ لەسەتای دەنگەکان کەوتە ریزی دواتر و پارتی راستی توندڕەوی ئەلتەرنەتیڤ بۆ ئاڵمان"AfD " بۆ یەکەمجار بە دەست خستنی١٢.٦لەسەتای دەنگەکان ، ڕێی پەیدا کردە پەرلەمانی ئاڵمان و پارتی دیموکراتی ئازادی ئاڵمانیش بە دەس خستنی ١٠.٧ لەسەتای دەنگەکان کەوتە پلەی دواتر و گەڕایەوە پەرلەمان.

پارتی چەپی ئاڵمانیش لە هەڵبژاردنەکانی دوێنێ یەکشەممە، ٩.٢لەسەتای دەنگەکانی بەخۆ تەرخان داو پارتی چەپ خوازی سەوزیش ٨.٩لەسەتای دەنگەکانی بەدەست هێنا.

هەمووی ئەو پارت و لایەنانەی ڕێیان بڕیوەتە پەرلەمانی ئاڵمان، ئەگەری هاوپەیمانی لەگەڵ ڕاستی توندڕەوەکان ڕەت دەکەنەوە.

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئاڵمان٥٩٨کورسیی پێیە کە٢٩٩نوێنەر بەدەنگی ڕاستەوخۆی خەڵک و ٢٩٩نوێنەریش پاش دیاریکرانی بەرەبەشی پارتەکان هەڵ دەبژێردرێن.

دەوڵەتی ئێستای ئاڵمان لەساڵی٢٠١٣وە دەسەڵاتی بەدەستە کە بەهاوپەیمانیی پارتەکانی دیموکرات مەسیحی-سۆشیال مەسیحی و سۆشیال دیموکرات ناسراو بە هاوپەیمانی مەزن، بە ڕاوێژکاریی ئانگێلا مێرکل پێکهاتووە.

سەرپەیڤ