ئه‌یلوول 25, 2017 12:56 Asia/Tehran
  • مۆگرینی: سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی سەرلەنوێ دانوستان ناکرێ

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی جارێکی دیکە پێی داگرت: لەبارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران، دووبارە دانوستان ناکرێت.

فدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا بەم ئیدیعایەوە کە بەرجام(ڕێککەوتنی ناڤۆکی)، پێشی گرت بە هەوڵی ئێران بۆ گەیشتن بە چەکی ئەتۆمی، وتی: ئەگەر ڕێککەوتنێک لەئارادایە کە جێ بەجێ کراوەو کاریگەر بووە، دەبێ بپارێزرێ.

فدریکا مۆگرینی وتی: ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دەزگەیەکە کە بۆ چاودێری بەسەر پراکتیکی کرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران پێش بینی کراوەو ئەوە، ئەرکی سەرۆک کۆماری ئەمریکاو سەرۆکی فەڕانسە نیە کە بەسەریدا چاودێری بکەن.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا وتی: ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی تائێستا حەوت جار جێ بەجێ کرانی بەرجام لە لایەن ئێرانی پشت ڕاست کردۆتەوەو ئەو ڕێکخراوە هەروا درێژە دەدات بە پشت ڕاست کردنەوەی پێبەندبوونی ئێران بەبەڵێنییەکانی.

رێکس تەیلرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەم دواییەدا وتوویەتی، چوونەدەری ئەو وڵاتە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی تاووتوێ دەکرێ.

ئەو هەڵوێست گرتنەی ئەمریکییەکان، لەلایەن ئەندامانی گرووپی پێنج کۆیەک و یەکێتی ئوروپا قەبووڵ ناکرێ و ئەمریکا لە چوونەدەری شیمانەیی لە بەرجام، بەتەنیایە.

 

سەرپەیڤ