زیانی سی میلیار یۆرۆیی یەکێتیی ئەورووپا لە بەر بایکۆتی ڕووسیا
یەکێتیی ئەورووپا هەروا لەبەر درێژەی بایکۆتەکانی ئابووریی ڕوسیا بەڕێبەرایەتی ئەمریکا، زیان دەبینن .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپوتنیک ، لێکۆڵینەوەکانی زانکۆی ئوتریشی ئابووریی (1) کە لەسەر داواکاریی پەرلەمانی ئەورووپا ئەنجام بوو نیشان دەدات لەساڵی 2014ەوە تائێستا زورتر لە سی میلیار یورو زیان لە وڵاتانی ئەورووپی گەیشتووە.
بەپێی ئەم لێکدانەوەیە، لەساڵی 2014 ەوە هەناردەی ئەورووپا بۆ ڕووسیا بۆ سەتی 15.7 کەمبووەتەوە و بە سەپێندرانی بایکۆتەکان گەیشتوەتە سەتی چل.
بەم پێیە لەساڵی 2013 هەناردەی ئەوروپا بۆ ڕووسیا 120 میلیار یورو بووە کە لە ساڵی 2016 ئەم ڕێژەیە بۆ 72 میلیار یورو کەم بوەتەوە.
پێوەندیی ڕووسیا و ئەورووپا لە کاتی قەیرانی کەریمە و ئوکراین ئاڵۆز بووە.
لە ژوئییەی ساڵی 2014 ، ئەوڕووپا و ئەمریکا بایکۆتی کەسانی حەقیقی و کۆمپانییەکانی ڕوسیان دەستپێکرد و سەرەنجام هەموو ئورگانەکانی ئابووری ئەم وڵاتەیان بایکۆت کرد .
لەبەرامبەریش ڕووسیا ، هاوردەی خۆراک، مادەی بەرایی و بەرهەمی کشت و کاڵی لە وڵاتانی سەپێندەری بایکۆت بۆسەر ڕووسیای ، قەدەغە کرد .