تشرینی یه‌که‌م 09, 2017 09:45 Asia/Tehran
  • وشداری دانی یونیسف سەبارەت بە ڕەوشتی نالەباری ئاوارە موسڵمانەکانی ڕوهینگیا

سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) سەبارەت بە ڕەوشتی نالەباری ئاوارە موسڵمانەکانی ڕوهینگیا لە بەنگلادیش وشداری دا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، کاربەدەستێکی یونیسێف کە ئامادەی ئوردوگای ئاوارەکانی ڕوهینگیا بوو لە سنووری نێوان بەنگلادیش و میانماڕ، ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: نزیکەی سەدی نەوەدی موسڵمانانی ئاوارەی ڕوهینگیای تووشی باری خراپی خواردنن و لە ڕەوشتێکی نالەباردان.

ئەم کاربەدەستەی یونیسێف بە دەربڕینی ئەمەی کە ئاوارەکانی ڕوهینگیا بە شەوو ڕۆژ بەس ژەمێک خواردنیان دەست دەکەوێت، وتیشی: نزیکەی 150 هەزار ئافرەت و منداڵ پێویستیان بە یارمەتیی دەستبەجێیە هەتا لەڕەوشتە نالەبارەی نەبوونی خۆراک ڕزگاریان ببێت.

سەرباری وشداری دانە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان سەبارەت بە درێژەی قەڵاچۆی موسڵمانانی ڕوهینگیایی لە میانماڕ، سەرچاوە هەواڵییەکان باسی کوشت و بڕی موسڵمانان لەم ناوچەیە دەکەن.

سوپاو بوزییە توندئاژۆکانی میانماڕ لە سەر قەڵاچۆی موسڵمانانی ڕوهینگیا بەردەوامن و ڕەوتی ئاواریی موسڵمانان و هەڵاتنیان بەرەو بەنگلادیش هەروا ڕوو لە پەرەیە.

سەرپەیڤ