تشرینی یه‌که‌م 13, 2017 19:51 Asia/Tehran
  • وشدارییدان لەمەڕ درێژەی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە لیبیا

کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان وشداریی دا؛ رەوشی مافی مرۆڤ لە لیبیا هەروا ناجێگیرەو هەموو لایەنەکانی تێوەگلاوی شەڕ لەو وڵاتە بەتایبەت لە گرتووخانەکان، مافی مرۆڤ پێشێل دەکەن.

بەپێی نووسینی رۆژنامەی القدس العربی، زەید بن رەعد حوسێن کۆمیسێری باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە سەفەر بۆ لیبیا و دیدار لەگەڵ نوێنەرانی گرووپەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و سەردان لە ژمارێک زیندان و کەمپی کۆچبەران لەو وڵاتە، وتی: هەزاران کەس لە سەرانسەری لیبیا زیندانین کە ژمارێک لەوان لە ساڵی٢٠١١وە لەزیندان دان و ژمارێکیشیان  ئەشکەنجە دەدرێن.

رەعد حوسێن وتی: گرووپە چەکدارەکان لە لیبیا، کەسانی مەدەنیش بەبارمتە دەگرن و ژمارێک لەوان بۆ وێنە ژنان و منداڵان بەردەوام لەبەر کەڵک وەرگرتنی بێ ئامانج لە چەکەکان دەکوژرێن.

لیبیا لەکاتی دەسوەردانی سەربازی ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی لەڕێکخراوی پەیمانی ئەتلەنتیکی باکوور(ناتۆ) لەساڵی٢٠١١وە، شایەتی ناجێگیریی سیاسی و شەڕ وپێکدادانی گرووپە جۆربەجۆرە خەنیمەکانە.

سەرپەیڤ