تشرینی یه‌که‌م 15, 2017 13:12 Asia/Tehran
  • ڕووسیا: هاوپەیمانیی ئەمریکایی سورییەکان قەڵاچۆ دەکات

وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕۆژی شەممە پێی داگرت: هاوپەیمانیی ئەمریکایی بە شێوەیەکی کوێرکوێرانە ماڵی خەڵکی سووریا لە شاری ڕەقە" (باکووری سووریا) بۆردومان دەکات.

"ئیگۆر کۆناشەنکۆف" Igor Konashenkov وتەبێکی وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕایگەیاند؛ تەنیا ئامانجی هاوپەیمانی بە ناوی نێودەوڵەتیی دژە داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا، قەڵاچۆ کردنی خەڵکی سووریایە.

٣٥ شاروومەندی سووریایی لە پەلاماری شەوی هەینیی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکا بۆ سەر شاری ڕەقە کوژران.

ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ئۆکتۆبەریش فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی دەیان شاروومەندی سووریان لە ڕەقە لە خاک و خوێندا گەوزاند.

دەوڵەتی سووریا چەندین جار بە ناردنی نامە بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش داوای لەوان کردووە کۆتایی بێنن بە جەنایەتەکانی هاوپەیمانی ئەمریکای لە سووریا.

گرووپی چاوەدێریی ئەیروارز کە پەلامارەکانی هاوپەیمانی بە ناو نێودەوڵەتی دژە داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا بۆ سەر ئێراق و سووریای لە ژێر کۆنترۆڵدایە، ئەمدواییە ڕایگەیاند؛ پتر لە سێ هەزار کەسی مەدەنی لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە تا ئێستا بە هۆی پەلاماری ئاسمانیی هاوپەیمانیی ئەمریکایی لە ئێراق و سووریادا کوژراون.

ئەمریکا لە ساڵانی ئەمدواییەدا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان، خەڵکی مەدەنییان لە سووریا و ئێراق داوەتە بەر پەلامار.

هاوپەیمانیی بە ناو دژە داعش لە سەردەمی سەرۆک کۆمارەتیی ئۆباما بە ئامانجی بانگەشەکراوی خەباتی دژ بە تیرۆریستانی نێو ئێراق و سووریا پێکهات. ئەوە لە کاتێکدایە کە بە پێی ڕاپۆرتە فەرمییەکان؛ ئەمریکا و هاوپەیمانە ڕۆژاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە خۆیان لە بناغەدانەران و داکۆکیکارانی سەرەکیی دراوی و چەکەمەنی گرووپە تیرۆریسییەکان لەوان داعش دێنە ئەژمار.

 

سەرپەیڤ