تشرینی یه‌که‌م 15, 2017 13:13 Asia/Tehran
  • بیست کوژراوو بریندار لە تەقەتفەنگەکانی ئەمریکادا

تەقەتفەنگەکانی بیست و چوار کاژێری ڕابردووی ئیالەتە جۆربەجۆرەکانی ئەمریکا، بیست کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ماڵپەڕی گان وایلێنس ئەرشیڤ، لە تەقەتفەنگەکانی بیست و چوار کاژێری ڕابردووی ئیالەتەکانی کەڵیفۆڕنیا، جۆرجیا، ئیلینۆی،ئیندیانا، می سی سی پی و ئالابامای ئەمریکا حەوت کەس کوژراون.

ئەم تەقەکردنانە لە ئیالەتەکانی ڤیرجینیا، فلۆریدا، کارۆلینای باکووری، ئۆرگێن، ئیلینۆی، مریلەند، ئارکانزاس و نیۆجێرسیش 13 برینداری لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی تۆمارکردنی ڕێژەی توندوتیژیی چەکدارانە لە ئەمریکا، چل و هەشت هەزارو 528 نمونەی تەقەکردن لە سەرەتای ساڵی 2017ەوە هەتاکو ئێستا لە شارو ئیالەتە جۆربەجۆرەکان تۆمار کراون کە ئەم ژمارە تەقەکردنە دوانزە هەزارو 135 کوژراوو 24 هەزارو 686 برینداریان لێ کەوتووەتەوە.

سەرباری داخوازیی تاقمەکانی لایەنگرو پارێزەری مافی شارومەندی لە ئەمریکا، کەچی لە بەر دەستەڵات و دەست ڕۆییشتوویی لۆبیی چەک، هەتاکو ئێستا هیچکام لە دەوڵەتەکانی ئەمریکا نەیانتوانیوە یاسایەک بۆ بەرتەسک کردنەوەی فرۆشتنی چەک لەم وڵاتە دابنێن. بەڵام دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەم لایەنگرە سەرەکییانەی خاوەن چەکانی ئەمریکایە.

سەرۆک کۆماری پڕ هەراوهوریای ئەمریکا لەم دواییەدا بە خاوەن چەکەکانی وڵاتەکەی وتبوو کە: هەشت ساڵ دەست درێژی بۆ سەر خاوەن چەک و چۆڵەکانی ئەمریکا کۆتایی پێ هاتووەو ئێستاکە ئەوانە پاڵپشتێکی ڕاستەقینەیان لە کۆشکی سپی دا هەیە.

سەرپەیڤ