تشرینی یه‌که‌م 16, 2017 07:50 Asia/Tehran
  • ئیدیعای ئیمارات لەبارەی سێ دوورگە ئێرانییەکان لەدژ مافی نێودەوڵەتییە

سەرۆکی گرووپی نێوان پەرلەمانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەکاردانەوە بە ئیدیعای شاندی ئیماراتی لەبارەی سێ دوورگە ئێرانییەکان، وتی : ئەو ئیدیعایانە لەدژ بنەماکانی مافی نێودەوڵەتی، جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان وپەیوەندیی دراوسێتییە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مەجلیس؛ مستەفا کەواکبیان رۆژی یەکشەممە لە کۆگەی گشتیی یەکێتی نێوان پەرلەمانە ئیسلامییەکان لە سەنت پترزبورگی ڕووسیا وتی: ئیمارات ئاگادار بێ کە یەکپارچەیی خاک و سەروەریی ئێران بەسەر دوورگەکانی ئەبووموسا، تونبی گەورەو تونبی بچووک، لە کەنداوی فارس بۆ دانوستان ناشێ.

کەواکبیان وتی: ئێران بەپێی سیاسەتی بنچینەیی خۆی کە دابینکەری ئاسایش، سەقام و جێگیرکردنی ئاشتی لە کەنداوی فارس لەگەڵ وڵاتانی ناوچەیە، هەوڵی بەرفراوانی داوە بۆ متمانەسازی و پەرەی هەنگاوە دڵنیاکەرە دوو قۆڵییەکان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەدا .

سەرۆکی گرووپی نێوان پەرلەمانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها بەئاماژە بەقەیرانی میانمار و پرسی فەلەستین پێی داگرت: وڵاتانی ئیسلامی دەبێ بەئامانجی یارمەتیدانی موسڵمانانی رۆهینگیاو فەلەستین هاوکاری یەکتر بکەن.

دانیشتنی پێنج ڕۆژەی یەکێتی نێوان پەرلەمانە جیهانییەکان بە بەشداریی شاندە پەرلەمانییەکانی زیاتر لە١٥٠وڵاتی جیهان لە ڕۆژی شەممەوە بەدروشمی "پەرەپێدانی فرەکولتوریی و ئاشتی لەڕێی دیالۆگ و وتووێژی مەزهەبی و ئەتنی" لەشاری سەن پترزبورگ دەس پێ بووە.