تشرینی یه‌که‌م 16, 2017 10:18 Asia/Tehran
  • پارتی

پارتی پارێزکار و ڕاستی نێوانڕەوی"خەڵک"ی ئۆتریش(OVP) بەسەرۆکایەتی سباستیەن کورتز وەزیری دەرەوەی ئۆتریش دوێنێ یەکشەممە وێڕای بەدەس خستنی نزیک بە سەتا٣١.٤ی دەنگەکان بوو بە سەرکەوتووی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا؛حیزبی پارێزکارو راستی نێوانڕەوی "خەڵک" بە سەرکەوتن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئۆتریش توانی ٦١ی کورسییەکان لەکۆی١٨٣کورسیی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەدەست بێنێ.

وەزارەتی ناوخۆی ئۆتریش ڕادەی هاوبەشی لەهەڵبژاردنەکانی سەتا٦٧.٦ ڕاگەیاند کە بەجیاکردنەوەی دەنگە پۆستییەکان، لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەو ڕێژەی هاوبەشییە، بەرزتر دەبێتەوە.

ڕاگەیێندرانی ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی ئۆتریش باس لە سەرکەوتنی سباستیەن کورتز سەرۆکی ٣١ ساڵانی پارتی خەڵکی ئۆتریش دەکا لەئاراستەی گەییشتن بە پلەی راوێژکاریی باڵای ئەو وڵاتەو بەدەست هێنانی پلەی لاوترین سەرۆکی حکومەتێکی ئەوروپی و جیهان.